وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ دووپاتى كرده‌وه، خۆپێشاندانه‌كانى عێراق هیچ زیانێكیان به هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق نه‌گه‌یاندووه، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵوێستى حكوومه‌ته كه هۆشدارى دابوو له‌وه‌ى خۆپێشاندانه‌كان زیانیان به كه‌رتى نه‌وتى عێراق گه‌یاندووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ى تشرینى دووه‌م، عاسم جیهاد گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ده‌ڵێ "به‌رهه‌مى نه‌وت له عێراق و پرۆسه‌ى ناردنى نه‌وت هێشتا به‌رده‌وامه و جێگیره، تا ئێسته هیچ زیانێكى به‌هۆى خۆپێشاندانه‌كان پێ نه‌گه‌یشتووه".
وه‌زاره‌تى نه‌وت : خۆپێشاندان هیچ زیانێكى به ناردنى نه‌وت نه‌گه‌یاندووه
لهبهشێكى تر‌ى قسه‌كانى ده‌ڵێ "هه‌رچه‌نده خۆپێشانده‌ران له نزیك كێڵگه‌كانى نه‌وت خۆپێشاندانیان كردووه، كه‌چى وریابوون له‌وه‌ى زیان به كه‌رتى نه‌وت نهگهیەنن، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت داواى دامه‌زراندنیان ده‌كرد كه ئه‌مه‌یش مافى خۆیانه".
پێشتر به‌رپرسانى حكوومه‌تى عێراق و ته‌نانه‌ت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق داوایان له خۆپێشانده‌ران كردبوو واز له خۆپێشاندانه‌كان بهێنن به بیانووى ئه‌وه‌ى زیانێكى گه‌وره به كه‌رتى نه‌وت ده‌گه‌ینن.
له سه‌ره‌تاى مانگى رابردووه‌وه خۆپێشاندان له عێراق ده‌ستى پێ كردووه له دژى گه‌نده‌ڵى و بێكارى و خراپى بارودۆخى ئابوورى.