نرخی نەوت بە ڕێژەیەكی بەرچاو ڕووى له‌ دابه‌زین كرد

:: AM:10:24:06/12/2019 ‌
نرخی نەوت لە چەند ڕۆژ و هەفتەی رابردوو بە هێمنی رووی لە هەڵكشان كردبوو، بەڵام لە دواین ڕۆژه‌كانى هەفتەبازاڕی بۆرسە بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی.

بەگوێرەی پێگه‌ى "livechart" ئه‌مڕۆ هەینی شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.
 
1. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا به‌ 58 دۆلار و 28 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

2. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 63 دۆلار و 15 سه‌نت مامەڵەی پێوەکراوه‌.

دۆخەكەی ئاڵۆزتر كردووە
دابەزینی دوێنێی نرخی نەوت هۆكار بوو لەوەی چارتی هەفتانەی بازاڕەكەش دوای سێ هەفتە لە سەوزبوون بە رەنگی سوور دابخرێت.

یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت بۆ بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمەریكا دەگەڕێتەوە و ئەو وڵاتە توانیویەتی جارێكی تر ژمارەی پێوانەیی لە بەرهەمهێناندا بشكێنێت و بیگەیەنێتە 12 ملیۆن و 460 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئابی ئەمساڵ لە ئەمەریكا 12 ملیۆن و 397 هەزار بەرمیل بوو و لەو كاتەوە توانیویەتی 63 هەزار بەرمیلی تر بەرز بكاتەوە.

لەلایەكی ترەوە هیچ پێشكەوتنێك لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر پێوەندی ئابووری رووی نەداوە و تەنانەت پێوەندییەكانیان بەهۆی پەسندكردنی یاسای پشتگیری لە ئۆپۆزسیۆنی چین لە لایەن ترەمپ، دۆخەكەی ئاڵۆزتر كردووە.


وشە - محەمەد میران