زانایانی زانكۆی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای وۆهان له چین هۆشداری توند ده‌ده‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وانه‌ی به‌یانیان ده‌خه‌ون، ته‌ندروستیان له مه‌ترسی ده‌بێ و ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به جه‌ڵته‌ی مێشك زۆر زیاتر ده‌بێ، به‌وانه‌ی شه‌وان زوو ده‌خه‌ون و به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌ستن و ده‌ست به چالاكی ده‌كه‌ن.
گه‌یشتنی زانایانی زانكۆكه به‌و باوه‌ڕه له ئه‌نجامی
توێژینه‌وه‌یه‌ك بوو كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵ به‌رده‌وامی هه‌بوو و 31.7 هه‌زار كه‌س تێیدا به‌شداربوون و خراونه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی ورده‌وه، له هۆكار و ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوونی ئه‌و كه‌سانه به جه‌ڵته‌ی دڵ و كێشه ته‌ندروستییه‌كانی تر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه.
خه‌وتن تا به‌یانییه‌كی دره‌نگ تووشی جه‌ڵته‌ی مێشكت ده‌كات
له ئه‌نجامی شه‌ش ساڵ پێوانه‌كردن و پشكنینه‌كان، توێژه‌رانی زانكۆكه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وت، كه ئه‌وانه‌ی به‌یانیان دره‌نگ له خه‌و هه‌ڵده‌ست و شه‌وانیش زۆر ده‌نگ ده‌خه‌ون، ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به جه‌ڵته‌ی مێشك به ڕێژه‌ی 24% زیاتره له‌وانه‌ی كه شه‌وان زوو ده‌خه‌ون و به‌یانیانیش زوو هه‌ڵده‌ستن و ده‌ست به كار و چالاكی ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئه‌نجامه‌ی توێژینه‌وه چینییه‌كه دوای ئه‌وه دێ، پێشتریش زانای ڕووسی میخائیل پۆلۆیكتۆڤ له ئه‌كادیمیای سیتشینۆڤی پزیشكی توێژینه‌وه‌كی ئه‌نجام دا و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وانه‌ی له ڕۆژانی پشوو زۆر دره‌نگ ده‌خه‌ون و به درێژایی ڕۆژیش ده‌خه‌ون، مه‌ترسی تووشبوونیان به زۆر نه‌خۆشی هه‌یه، به تایبه‌ت جه‌ڵته و شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.