كۆشكى شاهانه‌ى باكنگهامى به‌ریتانیا راى گه‌یاند، شاژنى به‌ریتانیا ئه‌لیزابێسى دووه‌م پێویستى به كه‌سێكه بۆ ئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كانى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بكاته‌وه به‌رانبه‌ر به مووچه‌یه‌كى مانگانه كه ده‌گاته 50هه‌زار پاوه‌ند.
ماڵپه‌ڕى
CNN بڵاوى كردووه‌ته‌وه كۆشكى شاهانه‌ى به‌ریتانیا هه‌لێكى كارى ره‌خساندووه كه تایبه‌ته به شاژنى ئه‌م وڵاته. له راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه شاژن پێویستى به كه‌سێكه كه شاره‌زای له ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان هه‌بێت و ئه‌كاونت و لاپه‌ڕه‌كانى شاژن به‌ڕێوه ببات و بابه‌ته‌كانى بڵاو بكاته‌وه.
هه‌لى كاره‌كه‌ى شاژن مووچه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێشى هه‌یه
24ى ئه‌م مانگه وه‌ك دوایین ده‌رفه‌ت دیاركراوه بۆ پێشكه‌شكردنى سی ڤى. له راگه‌یانداوه‌كه‌ى كۆشكى شاهانه‌ى به‌ریتانیا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه چه‌ندان كه‌سى تر هه‌ن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى شاژن كار ده‌كه‌ن و ئه‌و كه‌سه‌یش ده‌بێت به به‌ڕێوه‌به‌رییان.
وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیش ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هه‌ر بابه‌تێك له ئه‌كاونته‌كانى شاژن بڵاو بكرێته‌وه ئه‌وا به ملیۆنان كه‌س خوێنه‌رى ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و كه‌سه له‌لایه‌ن خێزانى شاهانه‌وه تاقى بكرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر قبووڵیش بكرێت ئه‌وا مووچه‌ى مانگانه‌ى 45 تا 50 هه‌زار پاوه‌ند ده‌بێت واته 60 تا 66 هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى.