وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌یه‌كی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی بڵاو كرده‌وه و به‌پێی خشته‌كه، ڕۆژی حه‌وتی مانگی یه‌ك (كانوونی دووه‌م) یه‌كه‌م فه‌رمانگه‌ی حكوومه‌ت مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕۆژی سێشه‌م 7/1/2020 مووچه دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێ.
30 ڕۆژ جارێك فه‌رمانبه‌ران مووچه وه‌رده‌گرن
هه‌روه‌ك له خشته‌كه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ڕۆژی چوارشه‌م 8/1/2020 مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت و ڕۆژی پێنجشه‌م 9/1/2020 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه‌كه پشووی سه‌ری ساڵ تا ڕۆژی 5/1/2020 به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر ڕاسته‌وخۆ مووچه دابه‌ش ده‌كرێ. پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی ڕای گه‌یاندبوو كه هیچ مووچه‌یه‌ك پاشەكەوت ناكرێت و 30 ڕۆژ جارێك فه‌رمانبه‌ران مووچه وه‌رده‌گرن.