ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی هه‌مواری یاسای ژماره سێی ده‌سته‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، به‌ڵام هێشتا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی یاسای ژماره سێی هه‌مواركراوی ساڵی 2011 دامه‌زراوه، ده‌سته‌كه ده‌یه‌وێ ئێسته یاسایه‌كه‌ی بۆ هه‌موار بكرێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پڕۆژه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه.
له ڕۆژی 16/10/2019 وه پڕۆژه هه‌مواره‌كه له په‌رله‌مانی كوردستانه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی كانوونی دووه‌م، سه‌رخێڵ هاشم به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، یه‌كێك له داواكارییه‌كانی ئێسته‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی بۆ باشتر به‌رێوه‌بردنی كاره‌كان و یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سته‌یه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه پێویسته هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سته به‌و شێوه‌یه كه زامنی زیادكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و پێداویستیه‌كانی بكات كه ڕه‌شنووسی هه‌موار كردنه‌وه‌كه‌مان له په‌رله‌مانه هه‌موار بكرێته‌وه.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه له ڕۆژی 16/10/2019 وه پڕۆژه هه‌مواره‌كه له په‌رله‌مانی كوردستانه و هێشتا نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
سه‌رخێڵ هاشم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كاری ده‌سته‌ی ده‌سپاكی پێویستی به فراوانكردن هه‌یه و پێویسته دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ندیش به كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی دابمه‌زرێت.
پێشتر ده‌سته‌كه ڕای گه‌یاندبوو كه تا یاساكه‌یان هه‌موار نه‌كرێته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان زیاد نه‌كرێ ناتوانن هه‌نگاوی زیاتر بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی بنێن.