بانكى ناوه‌ندى عێراق ده‌ڵێ، هه‌ڵه‌یه گره‌و له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار بكه‌ین له به‌رانبه‌ر دینار، به‌هۆى سزایه‌ك كه هێشتا بوونى نییه.
مه‌حموود داغر به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى پرۆسه داراییه‌كانى بانكى ناوه‌ندى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ى كانوونى دووه‌م له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوز باس له‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار ده‌كرێت.
بانكى ناوه‌ندى دۆلارى زیاتر ده‌خاته بازاڕه‌وه
ئه‌و به‌رپرسه‌ى بانكى ناوه‌ندى عێراق ده‌ڵێ، "هه‌ڵه‌یه گره‌و له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار له به‌رانبه‌ر دینار بكرێت، چونكه ئه‌مه له‌گه‌ڵ زیادبوونى خسته‌ڕووى دۆلار كۆتایى دێت، ئه‌مه‌یش له چه‌ند رۆژى داهاتوودا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كى ئه‌رێنى بانك روو ده‌دات".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ده‌ڵێ، "بانكى ناوه‌ندى هه‌ڵساوه به فرۆشتنى دۆلارى زیاتر، ئه‌مه‌یش وه‌ك به‌شێكه له سیاسه‌تى دراو بۆ ئه‌م جۆره رووداوانه".
رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى دا، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك گوتى سزا به‌سه‌ر عێراق ده‌سه‌پێنم، ئه‌مه‌یش وایكرد نرخى دۆلار له به‌رانبه‌ر دینارى عێراق به‌رز بێته‌وه و 100 دۆلار گه‌یشت به 124 هه‌زار و 500 دینار. كه‌چى ئه‌مڕۆ به 121 هه‌زار و 400 دیناره.