شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەك لە سنووری خانەقین تۆمار كرا

:: AM:08:58:19/01/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەك لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە.

شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەك لە سنووری خانەقین تۆمار كرا 
ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی كانوونی دووەم، ئەژی چەتۆ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەك لە سنووری خانەقین تۆمار كرا.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان گوتی، بوومەلەرزەكە لە سەعات 10 و 55 خولەكی شەو بووە، گوڕەكەی 3.3 بووە و بەپێوەری ڕێكختەر و بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر بووە.

ئاشكرای كرد، ئەو بوومەلەرزەیە بە دووریی 23 كیلۆمەتر لە شارۆكەی خانەقین تۆمار كراوە.

ڕوودانی بوومەلەرزە لە هەرێمی كوردستان لە ساڵانی ڕابردووەوە  زیادی كردووە، دوو ساڵی ڕابردوو چەند بوومەلەرزەیەك ڕوویان دا كە بەو هۆیانەوە چەندان خانوو و باڵەخانە زیانیان پێ گەیشت و چەند هاووڵاتییەكیش گیانیان لە دەست دا.





وشە - رامیار جەواد