پاش کوژرانی قاسم سلێمانی لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە، ترس لە دڵی گەشتیارانی ئێران و بازرگانانی سنووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دروست بوو، دەگوترا کە مردنی سلێمانی کاریگەریی لەسەر گەشت و بازرگانیی ئەو سنوورە دەبێت و ڕەنگە مەرزەکەش دابخرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 20ی کانوونی دووەم، كه‌مال غه‌ریب خاوه‌نى نووسینگه‌ى كاروبارى بازرگانى له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ، به"وشه"ى ڕاگەیاند، له دواى ڕووداوى كوژرانى قاسم سلێمانى به‌رپرسى سوپاى قودسى سه‌ر به سووپاى پاسداران، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه به‌رپرسیاریه‌تیی پاراستنى سنووره‌كانى ئێران، سپێردراوه به هێزه‌كانى سوپاى پاسداران، ترس و نیگه‌رانى له‌ناو گه‌شتیاران و هاووڵاتییان و بازرگانان دروست ببوو، دەترسان كه ئێران سنووره‌كانى به ڕووى هه‌رێمدا دا بخات و بازرگانیی و گەشتەکان بوەستێنرێت، به‌ڵام ئه‌وه وا ده‌رنه‌چوو.
جووڵەی گەشتیاری و بازرگانی وەک خۆیەتی و مەرزەکە داناخرێت
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێران له ڕووى ئابوورییه‌وه دۆخێكى خراپى هه‌یه، زۆر ناچار نه‌بێت ناتوانێت په‌نا بۆ داخستنى مه‌رزه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌رێت، بۆیە مەرزەکە دانەخرا و بازرگانی وەک جاران بەردەوامە، له ڕووى كاروبارى گه‌شتیاریشه‌وه وه‌ك خۆیه‌تى و ئاسایییە.
کەمال غەریب ڕوونی کردەوە، ڕۆژانه گه‌شتیارانى هه‌رێم و كوردانى ڕۆژهه‌ڵات و فارسه‌كان بەو مەرزەدا هاتوچۆ دەکەن، ئەمەش وای کردووە، ڕۆژانە داهاتێكى زۆرى پاره‌ى عێراقى و دۆلارى ئه‌مەریكى لە ڕێی بازرگانی و گەشتیارییەوە ببرێتە ئێران.
ئێستە مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ كه یه‌كێكه له سێ مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران، جووڵه و كاروبارى بازرگانیی تێدا ئاساییه و وه‌ك ڕۆژانى پێش مردنی قاسم سلێمانی وایه. جێی ئاماژەشە کە جووڵه‌ى بازرگانى له باشماخ به‌پێى ماوه و كاته، واتە ڕۆژ هه‌یه زۆر و ڕۆژیش هه‌یه كه‌مه. خاوه‌نى نووسینگه‌کە وای گوت.
مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ، نزیكه‌ى شه‌ش كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ى پێنجوێنه‌وه دووره، ڕۆژانه كاروبارى بارزگانى و گه‌شتیارى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێرانی لێ دەکرێت.
وشه/ رێبین پێنجوێنى