باندێكی گه‌وره‌ی تاوانكاری له شاری كه‌ركووك كه كاریان هه‌ڵكوتنانە سه‌ر خه‌ڵك و دزی‌كردن بووه به شێوه‌ی گرووپ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه گیران و زانیاری هه‌یه ده‌یان باندی تریش له‌و شاره ته‌راتێن بكه‌ن.
ئه‌م گرووپه باندن و چه‌ندان تاوانی گه‌وره‌یان له شاره‌كه ئه‌نجامداوه
نه‌قیب ڕێبوار عه‌جه‌م له پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌م 13ی كانوونی دوووه‌م سه‌عات 7:52 به‌یانی ڕابردوو، لە گەڕەکی ڕەحیماوای شاری کەرکووک، نزیک مارکێتی زەیتونەی پێنج چەکداری دەمامکدار بەجل و بەرگی سەربازی بە ئۆتۆمبێڵێکی جۆری "جێب لاریدۆ- ڕەنگ سپی - ژمارە 6078 سلیمانی" ڕێگەیان بە هاووڵاتییەکی کورد بەناوی "کەریم ئەحمەد" کە پیشەی گۆڕینەوەی دراوە بووه گرت، بەزەبری چەک و بریندارکردنی بڕی 60 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ركییان لێی دزی و هەڵهاتن.
زیاتر گوتی، دوای کۆکردنەوەی کامێراکانی چاودێری و وەرگرتنی زانیاری تەواو، لەلایەن هێزە ته‌ناهییه‌كانی شاری کەرکووک و ژووری دژه‌تیرۆری عێراقی، توانرا چوار كه‌س لە دزەکان کە دوانیان له نه‌ته‌وه‌ی کورد و دوانیان له نه‌ته‌وه‌ی عەرەبن گیران.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌م گرووپه باندن و چه‌ندان تاوانی گه‌وره‌یان له شاره‌كه ئه‌نجامداوه، دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێڵە جێبەکەدا گیراوه، ئێسته لە هەوڵی گرتنی دوو كه‌سی تری ئەو باندەین کەدەستیان لەو تاوانه هەبووە،به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌ستمان كه‌وتووه ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازیش ڕۆڵی هه‌بووه له‌گه‌ڵ بانده‌كه.
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 دۆخی ته‌ناهی شاری كه‌ركووك له ڕووی ته‌قینه‌وه و تاوانی دزی و ده‌سترێژی كردنه سه‌ربازرگان و تاكی سڤیل ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه و زۆرترین تاوان بار تاكو ئێتسه دۆسه‌كانیان به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و نه‌گیراون، ئه‌میه‌ی‌ش به‌هۆی لاوازی له هێزه ته‌ناهییه عێراقییه‌كان.