له‌ماوه‌ى كه‌متر له مانگێك هه‌شت كه‌س له‌سه‌ر دزى لێكردنیان سكاڵایان له لاى هێزه ته‌ناهییه‌كانى شاره‌كه تۆمار كردووه و تاكو ئێسته بێ ئه‌نجام بووه.
تاكو ئێسته نه‌گه‌یشتووه‌ته هیچ زانیارییه‌ك به‌هۆى كه‌مى كامێراى چاودێرى له شاره‌كه
سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو هێزه‌كانى پۆلیسى كه‌ركووك به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئەمڕۆ دووشەم 20ی کانونی دووەم، لەسەر ڕێی پشتێنەیی کەرکووک لەلایەن پێنج چەکداری نەناسراو کە سەرجەمیان جل وبەرگی سەربازییان پۆشیوە بە ئۆتۆمبێڵێکی جۆری (پیکئاب مەرزیە - ڕەنگ سپی - ژمارە نەزانراو) ڕێگریان کرد لە هاووڵاتییەک كردووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتى، هاووڵاتییه‌كه بەناوی (سائر مه‌هدی/لە دایک بووی ساڵى 1967) کە ئۆتۆمبێڵێکی جۆری (BMW - ڕەنگ شین - ژمارە 37391 سڵاحەددین)ی پێ بووە، دوای داگرتنی لە ئۆتۆمبێڵەکەی بڕی 18 هەزار دۆلاری ئەمه‌ریکی لێی دەدزن وهەڵدێن.
هه‌رچه‌نده پۆلیس په‌ڕاوى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كه كردووه‌ته‌وه به‌ڵام تاكو ئێسته نه‌گه‌یشتووه‌ته هیچ زانیارییه‌ك به‌هۆى كه‌مى كامێراى چاودێرى له شاره‌كه.
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 دۆخی ته‌ناهی شاری كه‌ركووك له ڕووی ته‌قینه‌وه و تاوانی دزی و ده‌سترێژی كردنه سه‌ربازرگان و تاكی سڤیل ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه و زۆرترین تاوان بار تاكو ئێتسه دۆسه‌كانیان به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و نه‌گیراون، ئه‌میه‌ی‌ش به‌هۆی لاوازی له هێزه ته‌ناهییه عێراقییه‌كان.