بڕیاره سبه‌ی مووچه‌ی 16 شوێن دابەش بکرێت کە هه‌شتیان وه‌زاره‌ت و هه‌شتەکەی تریان ده‌سته و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و خانه‌نشینین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ـی كانوونی دووه‌م، به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی، گواستنه‌وه، كاره‌با، پلاندانان، كشتوكاڵ، بازرگانی، ڕۆشنبیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه دابه‌ش بكرێت.
له ناوه‌ڕاستی هه‌ر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت
له خشته‌كه‌دا هاتووه، سبه‌ی مووچه‌ی ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌سپاكی، وه‌به‌رهێنان، ژینگه، مین و ناوچه‌كه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و كۆمسیۆن و دیوانی چاودێری دارایی دابه‌ش بكرێت. هاوكات مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، دوای ته‌نگژه‌ی دارایی پشت ده‌به‌ستێت به فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه به‌پێی ڕێككه‌وتنێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دێته ناردن.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له ناوه‌ڕاستی هه‌ر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و به داهاتی ناوخۆیی و پاره‌ی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه و فرۆشتنی نه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وتی مووچه له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیرا و پێدانی مووچه ئاسایی بووه‌ته‌وه، له پێنجی سه‌ره‌تای هه‌ر مانگێك له هه‌رێمی كوردستان مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.