سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له شاندێكی په‌رله‌مانتارانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایان گه‌یاند، دانیشتووانی پارێزگای نه‌ینه‌وا چاویان له‌وه‌یه سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بۆ بدات.
بارودۆخی شاری مووسڵ و ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای نه‌ینه‌وا تاوتوێ کرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌م، باره‌گای بارزانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، له دیداره‌كه‌دا كه د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش ئاماده‌ی بوو، بارودۆخی شاری مووسڵ و ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ژیان و گوزه‌رانی ئاواره‌كان و كاركردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان، تاوتوێ كران.
"له به‌شێكی ئه‌و دیداره‌دا شاندی میوان سه‌رۆك بارزانی‌یان له كێشه و گرفت و داواكارییه‌كانی پێكهاته‌كان ئاگادار كرده‌وه و ڕایان گه‌یاند، دانیشتووانی پارێزگای نه‌ینه‌وا چاویان له‌وه‌یه كه سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بۆ بدات". باره‌گای بارزانی وای نووسیوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه، قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش، به‌رز نرخێنرا و دووپات له‌سه‌ر قووڵتركردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كرایه‌وه.