باره‌گای بارزانی بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له ئه‌حمه‌د مه‌نفی جه‌وده پارێزگاری موسه‌ننا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌م، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی باره‌گای بارزانی، سه‌رۆك بارزانی و پارێزگاری موسه‌ننا كۆبوونه‌ته‌وه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق تاوتوێ كرا.
پارێزگاری موسه‌ننا سوپاسی هه‌ڵوێست و خه‌مخۆریی سه‌رۆك بارزانی كرد
وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، پارێزگاری موسه‌ننا سوپاسی هه‌ڵوێست و خه‌مخۆریی سه‌رۆك بارزانی كرد له ته‌نگژه‌كانی عێراق و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی پارێزگاكانی باشووری عێراق و ڕای گه‌یاند كه خه‌ڵكی سه‌ماوه و پارێزگای موسه‌ننا سۆزێكی تایبه‌تیان بۆ سه‌رۆك بارزانی هه‌یه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاندی میوان وێڕای ئاماژه‌دان به بارودۆخی ناله‌باری سیاسی له عێراق داوایان كرد كه سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ته‌نگژه قووڵه‌ی كه ئێسته له عێراقدا له ئارادایه.