جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی نیشتمانیی پێشمه‌رگه دیاری بكرێ، به‌ڵام تا ئێسته هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌م، عوسمان كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی پێشمه‌رگه بۆ دیاریكردنی ڕۆژی نیشتمانیی پێشمه‌رگه كراوه.
ئه‌وه پێویستی به ڕێككه‌وتن و ڕای حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌یه
ڕوونیشی كرده‌وه، داخوازییه‌ك هه‌یه ڕۆژێكی نیشتمانی بۆ پێشمه‌رگه دیاری بكرێ، به‌ڵام ئه‌وه پێویستی به ڕێككه‌وتن و ڕای حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌یه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ كرد، كورد ڕۆژی زۆری هه‌یه كه خوێنی تێدا ڕشتووه، بۆیه دیاری كردنی یه‌ك ڕۆژ بۆ پێشمه‌رگه قورسه.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه گوتی، پێشنیاز كراوه كه ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 كه 5/3ی هه‌موو ساڵێكه بكرێته ڕۆژی نیشتمانی پێشمه‌رگه‌یش، به‌ڵام هێشتا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له خوله‌كانی ڕابردووی په‌رله‌مانی كوردستانیش هه‌وڵی دیاری كردنی ئه‌و ڕۆژه هه‌بوو، به‌ڵان نه‌توانرا.