بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌كاتی ئه‌ڵمانیا له شاری میونشن كاره‌كانی كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش ده‌ست پێ بكات و سبه‌ی هه‌ینیش به‌رنامه‌ی كاره‌كانی فه‌رمی ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش بڕیاره سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كۆنفڕانسه‌كه بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی كۆنفرانسی
میونشن بۆ ئاسایش بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مساڵ كۆنفرانسه‌كه به به‌شداری سه‌دان سیاسه‌تكار و سه‌رۆك و گه‌وره به‌رپرس و خاوه‌نی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا به‌شداری كۆنفڕانسه‌كه ده‌كه‌ن، له نێویان دا، ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا و فرانك ڤالته‌ر شتاینمایه‌ری سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیای فیدرال، جه‌ستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا و ده‌یان سه‌رۆكی وڵاتانی تری دنیا.
كۆنفرانسه‌كه تا 16ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌یان سه‌رۆكی جیهان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، بڕیاره نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی كۆنفڕانسه‌كه به‌شداری له كۆنفڕانسه‌كه بكه‌ن.
له ته‌وه‌ری دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێشهاته‌كان له به‌رنامه‌ی كۆنفڕانسه‌كه هاتووه، دوای كوشتنی قاسم سلێمانی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران، ئاسایشی ناوچه‌كه به‌ره‌و گرژی هه‌نگاو ده‌نێت، هاوكات پرسی عێراق له نێوان ململانێكانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا و سووریا له نێوان توركیا و ڕووسیا و ئێران و ئه‌مه‌ریكا و دۆزی كورد له‌و نێوه‌نده‌دا له كۆنفڕانسه‌كه تاوتوێ ده‌كرێت.