دوای ئه‌وه‌ی جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرت، یه‌كه‌ی 70ی پێشمه‌رگه خرایه ژێر ده‌سه‌ڵاتی مسته‌فا چاوڕه‌ش، به‌ڵام جارێكی تر یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرته‌وه و ده‌یداته‌وه به جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا.
تا ئێسته هیچ نووسراوێك به ده‌ست من نه‌گه‌شتووه
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی شوبات، مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ٧٠ به هه‌ردوو پۆستی سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 "له لای من بووه و من سهرپهرشتیشم كردوون".
ڕوونیشی كرده‌وه كه تا ئێسته هیچ نووسراوێك به ده‌ست من نه‌گه‌شتووه له باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی ٧٠ به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش دابنرێت وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار به دڵنیایه‌وه كێشه نابێت.
لای خۆیه‌وه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بووه‌ته سه‌رپه‌رشتیاری گشتی هێزه‌كانی ٧٠ و كاك مسته‌فا چاوڕه‌ش بووه‌ته فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ٧٠.
پێدانی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی هێزه‌كانی ٧٠ی یه‌كێتی به شێخ جه‌عفه‌ر له كاتێكدایه پێشتر ئه‌و ته‌واوی هێزه‌كانی ٧٠ی له ده‌ستبوو.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی