به‌هۆى ئه‌وه‌ى دوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى تر ئه‌نجامێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى به‌ده‌ست نه‌هێناوه، له دووى ئادارى داهاتوو بۆ سێیه‌م جار هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له ئیسرائیل به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئاژانسى
فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23 ى شوبات بڵاوى كردووته‌وه، خه‌ڵكى ئیسرائیل تووڕه و نائومێدن چونكه له ماوه‌ى كه‌متر له ساڵێكدا سێ جار هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجام بدرێت.
مه‌ترسى هه‌یه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یش ئه‌نجامى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى نه‌بێت
له مانگى نیسانى 2019 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له ئیسرائیل به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى نه‌بوو، ئه‌وا جارێكى تر له مانگى ئه‌یلوولى هه‌مان ساڵ هه‌ڵبژاردن كرایه‌وه، دووباره ئه‌نجامه‌كه هاوشێوه‌ى پێشوو بوو.
بۆیه بڕیار دراوه له دووى مانگى ئادارى داهاتوو بۆ جارى سێیه‌م هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و راپرسییانه‌ى له‌م وڵاته‌دا كراون، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌یش كێبه‌ركێیه‌كى توند له نێوان بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیران و بینى گانتس سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى شین-سپى ده‌بێت.
ئاژانسى فڕانس پرێس نووسیویه‌تى ده‌نگده‌رانى ئیسرائیل بێزار و نائومێدن له‌م سێ هه‌ڵبژاردنه، ده‌ترسن به‌ر له‌وه‌ى ماوه‌ى ساڵێك ته‌واو بێت، هه‌ڵبژاردنى چواره‌میش بكه‌ن.