له سلێمانی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپاراستن به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر ده‌بێ و پارێزگاری شاره‌كه‌یش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌درێن له چوارچێوه‌ی خۆپارێزییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی شوبات، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بۆ توندكردنی ڕێككاره‌كان به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڕێوه چوو. له‌وباره‌یه‌وه د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چه‌ند بڕیارێكی پێویست دراوه.
میكانیزمی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیار و به‌یان و ڕێنوێنی و ڕاسپارده‌كان دیاری كران
ڕوونی كرده‌وه كه هه‌موو ئه‌و ڕێككارانه له چوارچێوه‌ی خۆپارێزییه به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هاوكات به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌و بڕیارانه دراون:
1. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات كرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 25/02/2020ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان و بڕیار و ڕێنوێنی و به‌یانه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستی، له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 22/02/2020ـی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ڕاسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 23/02/2020ی پارێزگای سلێمانی به سه‌رپه‌رشتیی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 24/02/2020ی فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای سلێمانی به سه‌رپه‌رشتیی پارێزگاری سلێمانی.
2. میكانیزمی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیار و به‌یان و ڕێنوێنی و ڕاسپارده‌كان دیاری كران، هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واو بۆ ئه‌و ژماره و خزمه‌تگوزاریی و شوێن و چاودێری ته‌ندروستی و پاراستنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له چین و كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ركووكه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كران.
3. ڕێوشوێنی پێویست بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و چاودێریكردنی وردی ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تی و مه‌رز و بازگه‌كان بۆ به‌رده‌وامبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دیار كران.
4. دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر داخستن و چاودێریكردنی وردی ڕێیه نایاساییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
5. هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌و شوێنانه‌وه گه‌ڕابێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان كه له پێشه‌وه باس كران، له‌دوای 20/02/2020وه، به‌هه‌ر ڕێ و ئامرازێك، پێویسته خۆیان به ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان بناسێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێكاری یاساییان له به‌رانبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
6. هاتوچۆی په‌ناهه‌نده و ئاواره‌كان بۆ شاره‌كانی تر قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك شوێنه‌كه‌ی خۆی له سنووری پارێزگای سلێمانی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌جێ بهێڵێت، ڕێی پێ نادرێت بگه‌ڕێته‌وه پارێزگای سلێمانی تا كاتێكی نادیار.
7. دوای بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، خه‌رجیی پێویست بۆ گشت پێداویستییه لۆجیستیی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌كان له‌ڕێی پارێزگای سلێمانییه‌وه ته‌رخان كران.
8. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هاته راسپاردن به‌پێی ئه‌و بودجه‌یه‌ی تایبه‌ته به كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی و هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری و ڕاهێنان له وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و داراییه‌وه ته‌رخان كراوه، كاری پێویست بكات بۆ دابینكردنی پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان.
9. قایمقامییه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و یه‌كه كارگێڕییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت، هاتنه راسپاردن كه به‌وردی و لێپرسینه‌وه‌ی ته‌واوه‌وه ڕێ له هه‌ر قۆرخكاریی و نرخ به‌رزكردنه‌وه و كه‌لوپه‌ل شاردنه‌وه‌یه‌ك بگرن و هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكات، به‌توندترین شێوه سزای یاسایی ده‌درێت.
10. پرۆسه‌ی پشكنینی زانستی تاقیگه‌یی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه ده‌ستی پێ كراوه، له ڕۆژانێكی نزیكدا ده‌توانرێ پشكنینی ته‌واو بۆ هه‌ر گومان لێكراوێك بكرێت.
11. هه‌موو فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌كان له‌ڕێی لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی و یه‌كه كارگێڕییه‌كانی تره‌وه، هاتنه راسپاردن بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر كۆبوونه‌وه و چالاكی و بۆنه و یادێكی گشتی، كه كۆبوونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی تێیاندا ڕوو بدات.
12. سه‌ردانیكردنی نه‌خۆش و ڕاگیراو و به‌ندكراوه‌كان تا كاتێكی نادیار قه‌ده‌غه‌یه.
13. (قه‌ده‌غه‌كردنی نێرگه‌له‌كێشان له كافتریا و شوێنه گشتییه‌كاندا، داخستنی مه‌له‌وانگه‌كان، ڕاگرتنی لایڤ موزیك) و هه‌ر شوێنێكی تریش، كه فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌كان و لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت به‌پێویستی بزانن ده‌گرێته‌وه تا كاتێكی نادیار.
14. هاتنی گرووپی گه‌شتیاریی و هاتنی گه‌شتیار له كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ركووكه‌وه، تا كاتێكی نادیار قه‌ده‌غه ده‌كرێت. پێویسته هه‌موو دامه‌زراوه گه‌شتیارییه‌كان پابه‌ندی ته‌واوی ئه‌م بڕیاره بن.
15. پێویسته هه‌موو كه‌سێك به‌وردی ڕێنوێنییه فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی پێوه‌ست به خۆیان و ماڵ و شوێنی كاركردن و شوێنه گشتییه‌كان پێڕه‌و بكه‌ن بۆ خۆپارێزی باشتر.
16. ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی ڕاگه‌یاندنی زانیاری و ئاماره‌كانی پێوه‌ست به‌م په‌تایه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌ر زانیاری و واته‌وات و راگه‌یاندنێكی نافه‌رمیی، ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و بڕیارانه‌ی پارێزگاری سلێمانی له‌كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ی قسه‌ی د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه. هه‌روه‌ك دووپاتی كردبووه‌وه كه به هه‌موو جۆرێك ڕێوشوێنی پێویست دژ به‌و ڤایرۆسه ده‌گرنه به‌ر.