باره‌گای بارزانی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاند، به‌لای سه‌رۆك بارزانییه‌وه ناوی كه‌سه‌كان ئه‌وله‌وییه‌ت نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی و ته‌وافووق له پڕۆسه‌ی سیاسی و حكوومه‌تی داهاتوودا ڕه‌چاو بگیرێت
سه‌رۆك بارزانی تێبینی له‌سه‌ر شێواز و به‌رنامه‌ی كاری عه‌لاوی و میكانیزمی دیاریكردنی كاندیده‌كان هه‌یه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی شوبات، باره‌گای بارزانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاند، له پاش ڕاسپاردنی محه‌مه‌د عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق له چه‌ند میدیایه‌كی عه‌ره‌بی و كوردی وا بڵاو بووه‌ته‌وه كه گوایه سه‌رۆك بارزانی له‌به‌ر كێشه‌ی كه‌سی و دانانی هه‌ندێ كه‌سی نزیك له خۆی بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ته‌كان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لاوی و پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌دا هه‌یه.
"لێره‌دا به گشت لایه‌ك ڕاده‌گه‌یێنین كه ئه‌م بابه‌ته هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و سه‌رۆك بارزانی تێبینی له‌سه‌ر شێواز و به‌رنامه‌ی كاری عه‌لاوی و میكانیزمی دیاریكردنی كاندیده‌كان هه‌یه بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق. ئه‌و شێواز و میكانیزمه ڕه‌چاوی ماف و داواكاریی پێكهاته‌كان و تایبه‌تمه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان ناكات و به دڵنییاییه‌وه ده‌بێته هۆی قووڵتربوونی ته‌نگژه سیاسییه‌كانی عێراق" له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی وا نووسراوه.
هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌لای سه‌رۆك بارزانییه‌وه ناوی كه‌سه‌كان ئه‌وله‌وییه‌ت نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی و ته‌وافووق له پڕۆسه‌ی سیاسی و حكوومه‌تی داهاتوودا ڕه‌چاو بگیرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێ لایه‌ن عه‌لاویان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید كردووه، هه‌رێمی كوردستانیش مافی خۆیه‌تی كاندیدی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان هه‌بێت و پێویسته ڕێز له‌و مافه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگیرێت.