كۆمپانیای بی ئێم له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له سه‌رسوڕهێنه‌رترین ئۆتۆمبێله‌كانی بڵاو كرده‌وه كه له جۆری كۆنسێپتی نوێیه و شێوازێكی زۆر تایبه‌تی هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌راورد به به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو قه‌باره‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌تر كراوه.
شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێل له ماڵپه‌ڕی "
caricos" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای بی ئێم ده‌بڵیوو یه‌كێك له سه‌رسووڕهێنه‌رترین ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی نمایش كرد كه له جۆری "ئای چوار كۆنسێپته" ئه‌وه‌ی له‌و به‌رهه‌مه‌دا ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی دوو ئه‌وه‌نده به‌راورد به به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو گه‌وره‌تر كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ڕووی هێزه‌وه گرینگییه‌كی زۆری پێ دراوه و دیزاینه‌كه‌یشی شۆكت ده‌كات.
ئەم ئۆتۆمبێلە کارەباییە سیستمی خۆلێخوڕیشی هه‌یه
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش گوتووه، بی ئێم كۆنسێپی نوێ خاوه‌ن هێزێكی زۆره و له‌ڕووی دیزاینیشه‌وه زۆر جوانه، هه‌روه‌ها پاترییه‌كی زۆر گه‌وره و به‌هێزی بۆ داناوه كه هێزه‌كه‌ی 600 كیلۆواته كه ده‌گاته هێزی 530 ئه‌سپ و ده‌توانێت ته‌نیا به چوار چركه له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌مانه‌یش سیستمی خۆلێخوڕی هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ندان تایبه‌تمه‌نی تر كه جێی سه‌رسوورمانه، بۆیه نرخه‌كه‌یشی 50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
بی ئێم ده‌بلیو یان BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.