كەشناسی كۆتایی بارانبارینی ڕاگەیاند

:: AM:11:31:29/03/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، سبەی كۆتایی بەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی كوردستان دێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 29ـی ئادار، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست هەندێ كات چالاك دەبێت، بۆیە بارانبارین بەردەوامی دەبێت بۆ ئەمڕۆ و سبەی.

كاریگەری ئەم شەپۆلە چالاكە سبەی ئێوارە كۆتایی دێت
ڕوون كراوەتەوە، پێشبینی دەكرێت ئەو ناوچانەی بارانبارینی بە لێزمەی هەبێت بۆ سبەی، بریتین لە حاجی ئۆمەران و رواندز و سۆران و بارزان و مێرگەسۆر و شەقڵاوە و هەندێ ناوچەی دەوروبەری - ئامێدی و ئاكرێ و سەرسەنگ و ڕانیە و چوارقوڕنە و ناوچەكانی دەوروبەری.

باس لەوەش كراوە، جگە لە بارانبارین، سبەی پێشبینی بارینی تەزرە دەكرێت، هەروەها كاریگەری ئەم شەپۆلە چالاكە سبەی ئێوارە كۆتایی دێت، بەڵام بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت.

ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لە چەندان شوێن زیاتر لە 30 ملم باران باریوە.



وشە - رامیار جەواد