له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نادیار، زیان به چه‌ندان دار سنۆبه‌ری دارستانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گه‌یه‌نراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی شاره‌كه ده‌ڵێ، سكاڵامان تۆمار كردووه و بكه‌ران سزای توند ده‌درێن.
ئه‌مڕۆ پێنچشه‌م دووی نیسان، ستار مه‌حموود به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو زیان به پێنچ داری سنۆبه‌ری دارستانی گوڵان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گه‌یه‌نرا، به‌شێك له توێكڵی قه‌ده‌كه‌ی لێ كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وشك ببێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاوان و دارستانی هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی دارستانه‌كه‌یان كردووه، ئه‌مڕۆ له پۆلیس سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین.
زیان به پێنچ داری سنۆبه‌ری دارستانی گوڵان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گه‌یه‌نرا
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌موو ڕێوشوێنێكی توند به‌رانبه‌ر بكه‌ران ده‌گرینه‌به‌ر، به‌پێی یاسا ئه‌وانه‌ی زیان به دار و دارستان بگه‌یه‌نێت، سزای قورسی له پێبژاردن و گرتن له‌سه‌ر ده‌بێت، له‌مڕۆوه پۆلیس ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه و گرتنی ئه‌و كه‌سانه.
دارستانی عه‌بابه‌یلێ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕۆژانه سه‌دان هاووڵاتی بۆ هه‌ڵمژینی هه‌وایه‌كی پاك سه‌ردانی ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو به قووڵی داره‌كانی بریندار كراون و توێكڵی زۆریان لێ كراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕۆژانه سه‌دان هاووڵاتی سه‌ردانی دارستانی عه‌بابه‌یلێ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن و كاته‌كانیان له‌وێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن، نازانین تا ئێسته چی له پشتی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه كه له ڕێی لێكردنه‌وه‌ی توێكڵی قه‌ده‌وه هه‌وڵی وشككردنی سنۆبه‌ره‌كانیان داوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پۆلیسی دارستان و گرووپی ژینگه‌دۆستانی هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوانی پارێزگاكه، له ڕێی به‌ستنی گوێنی له قه‌دپاڵی داره‌كان به هیوای ئه‌وه‌ی داره‌كان له وشكبوون بپارێزرێت، ده‌ستبه‌كار بوون.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ