له ڕاگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه، سەندیكای ڕۆژنامەنوسان داوای جێبەجێكردنی ڕێنوێنییهكان دەكات ڕاى گهیاندووه، "پێویسته ڕۆژنامهنوسان پابەندی تەواوی ڕێنوێنی و بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بن".
ئەنجوومەنی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان چهند ڕێنماییهكى بۆ سەرجەم ڕۆژنامەنوسان و دەزگاكانی ڕاگهیاندن بڵاو كردەوە
ئهمڕۆ شهموو چوارى نیسان، له ڕاگهیهندراوێكدا سهندیكاى ڕۆژنامهنوسانى كوردستان ڕای گهیاند، "دوابەدوای پرێس كۆنفرانسی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزیری ناوخۆ بۆ ڕێكخستنی كاری ڕۆژنامەنووسان و دەزگەكانی میدیایی، ئەنجوومەنی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان چهند ڕێنماییهكى بۆ سەرجەم ڕۆژنامەنوسان و دەزگاكانی ڕاگهیاندن بڵاو كردەوە".
سهندیكاى رۆژنامهنووسان ڕوونى كردوووهتهوه، "ڕۆژنامەنوسان ئازادن لە ڕاییكردنی بەرپرسیارێتی خۆیان، هاوكات پێویستە پابەندی تەواوی ڕێنمایی و بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بن. پێویستە هەموو كەناڵ و دەزگایەكی میدیایی لیستی ناوی كارمەند و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی (لەكاردان)، بداتە تیمەكانی ڕۆژنامەنوسی خۆی بۆ ئەوەی ڕێگری لە هاتوچۆكردنیان نەكرێت، هاوكات لیستی ئەم ناوانە بۆ سەندیكا لە ڕێی ئیمەلی سەندیكاوە بنێردرێت یاخود پێوەندی بكەن بە یەكێك لەئەندامانی ئەنجوومەن و لیژنەی داكۆكی كە لە خوارەوە ژمارەی تەلەفۆنیان نوسراوە."
ئاشكراى كردووه، "مەرج نییە هەموو ئەندامێكی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان لە ئەرك دابێت، بۆیە سەندیكا داوا لەسەرجەم ڕۆژنامەنووسان دەكات پابەندی ڕێنماییە فەرمییهكان بن، ئاسانكاری هاتوچۆیی ڕۆژنامەنوسان تەنها ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لەكاری ڕۆژانەدان، بۆ بازگەكانیش پێویستە هەر ڕۆژنامەنووسێك و تیمێكی ڕۆژنامەنووسی (پێناسی سەندیكا ئەگەر ئەندام بوو لەگەڵ پێناس یان باجی كەناڵە میدیاییەكەی و هەروەها نوسراوی فەرمی كەناڵەكەی كە بیسەملێنێت لە كاردایە) بەیەكەوە پێبێت و ئامادەبێت."
ئاماژه كراوه ،"پێویستە دەزگاكانی میدیایی بە سەیارەی دەزگاكەی هاتوچۆ بە ڕۆژنامەنووسانی بكات، واتە سەیارەی كهسى بەكارنەهێندرێت، هاوكات سهندیكا لهگهڵ راگهیهندراوهكهیدا بۆ بەدواداچوون و زانیاری ژمارهى تهلهفۆنى ئهندامانى سكرتاریەتی ئەنجومەن و لیژنەی داكۆكی بڵاوكردووهتهوه".
1. ئازاد حەمەدەمین نەقیبی ڕۆژنامەنووسان 07504458197
2. ئەنوەر حسێن جێگری نەقیب 07701535029
3. هەندرێن ئەحمەد سكرتێری ئەنجوومەن 07504472264
4. ئەكەد موراد ئەندامی ئەنجوومەن 07504513423
5. خۆشناڤ جەمیل ئەندامی ئەنجوومەن 07504509838
6. نەزاكەت حسین سەرۆكی لیژنەی داكۆكی 07701550604