هێشتا ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پاراستن و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی له‌ناو حزبه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه و به گوته‌ی په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه‌یش، ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌سه‌ڵاتی داڕشتنی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی نیسان، حاجی مه‌سیفی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، نه‌توانراوه كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌رده‌وام بێت بۆ ته‌واوكردنی ته‌واوی به‌رنامه‌ی كۆنگره.
نازانین دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پاراستن و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی به كوێ گه‌یشتووه
زیاتر گوتی، نازانین دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پاراستن و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی به كوێ گه‌یشتووه، "كۆرۆنا هه‌موو شتێكی وه‌ستاندووه".
لای خۆیه‌وه مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، "نازانن دیاری كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، له ناو یه‌كێتی به كوێ گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگرتنی ته‌واوی كۆبوونه‌وه‌كانی حزب".
له كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی پێكهێنرا و كۆسره‌ت ره‌سووڵ كرا به سه‌رۆك به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاری بكرێ.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا