چوار لە تەقەكەرەكانی شارەزوور گیران

:: PM:05:36:06/04/2020 ‌
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا رای گەیاند، چوار كەس لەسەر تەقەكردن لە تیمەكانی تەندروستی گیران.

دوێنى "وشه‌" زانیارییه‌كانى بڵاو كرده‌وه‌
ئەمڕۆ دووشەم شەشی نیسان، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رای گەیاندووە، لە یەكێك لە خاڵەكانی پشكنین و چاودێریكردنی قەدەغەكردنی هاتوچۆدا ڕووداوێكی نەخوازرا و لەنێوان تیمێكی چاودێریی و پزیشكێك ڕووی داوە و ئێستە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە پێكهێنراوە.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەو كەسانە كراوە كە تەقەیان لە تیمێكی تەندروستی كرد و دوێنی "وشە" بڵاوی كردەوە تیایدا نووسیویانە، بە فەرمانی دادوەر چوار كەس لە رووداوە نەخوازراوەكەی دوێنێی گوندی بێسەڵمێنی سەر بە شارەزوور بەشدارییان كردبوو، گیران و رێوشوێنی یاسایی پێویستیان بەرانبەر گیراوەتەبەر.

ئەو ڕووداوانەی سلێمانی لە كاتێكدایە كە ئێستە هەرێمی كوردستان لە قۆناغی قەدەغەی هاتوچۆدایە و پێشتر پۆلیسی ئەوشارە رای گەیاندبوو، رووداوەكان كەمی كردووە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم