هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدایه كه ده‌توانێت ببێته نموونه‌ی دیاری ئه‌و وڵاتانه‌ی توانیویانه ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكه‌ن و له هه‌مان كاتدا مه‌ترسی ئه‌وه‌ش له ئارادایه ببێته نموونه‌یه‌كی خراپ ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هاوكار نه‌بێت. ئیسپانیا نموونه‌یه‌كی خراپ و تایوانیش نموونه‌یه‌كی باشه له كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا له دنیادا و ده‌كرێ هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دا سه‌یری تایوان بكات.
سه‌رجه‌م هه‌وڵ و رێوشوێن و ماندوبوونهكان كه حكوومه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تای مانگی ئاداره‌وه گرتیانه‌به‌ر ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ری هه‌بوو و تاكه شتێك كه به‌شێك له ریسه‌كه‌ی كردووته‌وه خوری ئه‌و پرسه‌یه بوو كه له گه‌ڕه‌كی كارێزانی هه‌ولێر دانرا و به‌هۆی تووشبوویه‌كی كۆرۆنا ده‌یانی تر تووش بوون و زۆر له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێری گرته‌وه. ئێسته هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م دۆخێكی مه‌ترسیداردایه كه ده‌كرێ كۆنترۆڵ بكرێ و رێگری له ته‌شه‌نه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه بكرێ به مه‌رجێك خه‌ڵك باشتر له رابردوو گوێڕایه‌ڵی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر هۆشداری ئه‌وه‌ی دابوو هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م كاره‌ساتێكی مه‌ترسیداردایه و داوای له هاووڵاتیان كرد له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و چیتر پێشێلی رێنوێنییه‌كان نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا زاڵ بن. ئه‌و ئه‌مڕۆ سێشه‌میش باسی له‌وه كرد حاڵه‌تی ون و شاراوه‌ی تووشبووی كۆرۆنا له هه‌ولێر هه‌یه كه مه‌ترسیداره و له‌وانه‌یه كه‌سه‌كه بۆ خۆیشی نه‌زانێت كۆرۆنای هه‌یه و ببێته هۆی زیاتر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا ئێسته 288 حاڵه‌تی كۆرۆنا له كوردستان راگه‌یه‌نراوه كه له‌م ژماره‌یه 105 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و سێ كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
"وشه" بۆ به‌رچاوڕوونی زیاتری هاووڵاتییان لێكدانه‌وه بۆ ره‌وتی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له دوو وڵاتی ئیسپانیا و تایوان ده‌كات و بۆ ئاماره‌كانیش پشت به‌و داتایانه ده‌به‌ستێك كه پێشتر ماڵپه‌ڕی
worldometers بڵاوی كردوونه‌ته‌وه.
ئیسپانیا له به‌رواری پێنجی ئادار كۆی ژماره‌ی تووشبووانی به كۆرۆنا بریتی بوو له 282 حاڵه‌ت
له ئیسپانیا له به‌رواری پێنجی ئادار كۆی ژماره‌ی تووشبووانی به كۆرۆنا بریتی بوو له 282 حاڵه‌ت كه له‌م ژماره‌یه پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست دابوو. ئه‌م ئاماره نزیكه له ژماره‌ی ئێسته‌ی تووشبووانی هه‌رێمی كوردستان. له‌م وڵاته خه‌ڵك زۆر گوێڕایه‌ڵی رێنوێنییه‌كانی حكوومه‌ت نه‌بوو و حكوومه‌تیش له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان كه‌مته‌رخه‌م بوو، بۆیه ئاماره‌كه زیاد ده‌كات و له خواره‌وه به داتا ئه‌مه روون ده‌كرێته‌وه.
له دوای هه‌فته‌یه‌ك ژماره‌ی تووشبووان له ئیسپانیا گه‌یشته سێ هه‌زار و 146كه‌س دوای دوو هه‌فته گه‌یشته 18 هه‌زار كه‌س دای سێ هه‌فته گه‌یشته 57 هه‌زار كه‌س و دوای مانگێكیش ژماره‌كه‌ی بریتییه له 136 هه‌زار و 675 كه‌س و 13 هه‌زار و 341 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن له ئیسپانیا به‌هۆی كۆرۆنا كه له پێنجی ئادار بریتی بوو له پێنج حاڵه‌ت له دوای هه‌فته‌یه‌ك گه‌یشته 86 كه‌س دوای دوو هه‌فته گه‌یشته 831 كه‌س و دوای سێ هه‌فته‌ش گه‌یشته چوار هه‌زار و 365 كه‌س و دوای مانگێكیش 13 هه‌زار قوربانی تێپه‌ڕاند.
ئێسته ئیسپانیا له تووشبووانی كۆرۆنا له پله‌ی دووه‌می وڵاتانی دنیا له دوای ئه‌مه‌ریكا دێت و ئاماره‌كه‌ی رووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
لێره ئاماژه به نموونه‌یه‌كی تر ده‌كرێ كه ئه‌ویش تایوانه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له سه‌نته‌ری سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا زۆر نزیك بووه توانیویه‌تی كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات.
له پێنجی ئاداری رابردوو كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له تایوان بریتی بوو له 44 حاڵه‌ت، دوای هه‌فته‌یه‌ك ژماره‌كه گه‌یشته ٤٩ كه‌س و دوای دوو هه‌فته گه‌یشته 106 حاڵه‌ت. له سێیه‌م هه‌فته‌دا ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌و وڵاته گه‌یشته 252 كه‌س و ئێسته ژماره‌ی تووشبووانی بریتییه له 373 كه‌س.
رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا رۆژ به رۆژ له كه‌مبوونه‌وه‌دایه.
حاڵه‌ته‌كانی مردنیش له‌و كاته‌وه تا ئێسته له یه‌ك حاڵه‌ته‌وه بۆ پێنج حاڵه‌ت زیادی كردووه. له‌م وڵاته زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له 23ی ئادار تۆمار كراوه و له‌و كاته‌وه رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا رۆژ به رۆژ له كه‌مبوونه‌وه‌دایه. له 23ی ئادار 46 كه‌س به ژماره‌ی تووشبووان زیادی كرد، به‌ڵام هه‌فته‌یه‌كه رۆژانه كه‌متر له 10 حاڵه‌ت تۆمار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتووبوونی سه‌رجه‌م پلانه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یه كه به‌رانبه‌ر كۆرۆنا گرتوویه‌ته‌به‌ر.
هه‌رێمی كوردستان به گشتی له كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا سه‌ركه‌وتوو بووه و تاكه رووداوی مه‌ترسیدار كه ئه‌ركه‌كه‌ی زیاتر قورس كرد و به‌شێك له ریسه‌كه‌ی لێ كرده‌وه به خوری، پرسه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی كارێزان بوو. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیوه و كۆمه‌ڵێك گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری خستووه‌ته ناو كه‌ره‌نتینه‌وه.
لێره به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین هه‌موو هاووڵاتییه‌كی كوردستان ده‌بێ هه‌ردوو نموونه‌ی سه‌ره‌وه بێنێته پێش چاوی خۆی، ئه‌گه‌ر گوێ به رێنوێنییه‌كان نه‌درێ و ڤایرۆسه‌كه به خێرایی له ناو خه‌ڵكدا بڵاو بكرێته‌وه، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی روودانی نموونه‌ی یه‌كه‌م بكرێ. ده‌بێ خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكات ئازیزانی به‌هۆی كۆرۆنا بمرن.
ئه‌گه‌ر نموونه‌ی دووه‌میش ره‌چاو بكرێ، ئه‌وا له رۆژانی داهاتوو و هه‌فته‌كانی داهاتوودا له جیاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووانی رێژه‌كه روو له دابه‌زین ده‌كات و كۆرۆنا له كوردستان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.
هه‌رێمی كوردستان به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو توانایه‌كی سنوورداری له چاودێری نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا هه‌یه
ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه هه‌رێمی كوردستان به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو توانایه‌كی سنوورداری له چاودێری نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا هه‌یه و ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد كه‌من و ئه‌گه‌ر ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان زۆر به‌رز ببێته‌وه، دۆخه‌كه له كۆنترۆڵی حكوومه‌ت و هه‌موو كه‌سێك ده‌رده‌چێت.
خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر شانبه‌شانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن، ده‌توانن قه‌ڵاچۆی كۆرۆنا بكه‌ن و به‌مزووانه رێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا كه‌م ببێته‌وه .