به‌رده‌وام له دوای ڕووداوه گه‌وره و كاریگه‌ره‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و كاره‌ساته‌كان باس له‌وه ده‌كرێ، ئه‌مه به‌شێكه له تیۆری پیلانگێڕی و له ژێر په‌رده‌وه پیلانی بۆ دانراوه و له واقیع جێبه‌جێ ده‌كرێ، واته گومان له ڕاستی و سروشتیبوونی سه‌رجه‌م ڕووداوه‌كان دروست ده‌كرێ، زۆر خه‌ڵكیش ئه‌و چه‌مكه باس ده‌كه‌ن و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی شتی له‌باره‌وه ده‌نووسن، به‌ڵام ئه‌م تیۆره چییه و كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار وه‌كو چه‌مكێك سه‌ری هه‌ڵدا.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ناوه‌نده سیاسییه‌كان و میدیایییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هه‌موو سه‌رچاوه‌كان تیۆری پیلانگێڕی پێوه‌ست ده‌كه‌ن به ده‌زگای ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا "سی ئای ئه‌ی" ئه‌و ده‌زگایه به خاوه‌نی ئه‌و تیۆره داده‌نرێ و بۆ یه‌كه‌مجاریش وه‌كو چه‌مك له ساڵی 1967 چه‌مكی تیۆری پیلانگێڕی بڵاوبووه‌وه و خه‌ڵك پێی زانی، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو، كه خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌رده‌بڕی، له چۆنیه‌تیی تیرۆركردنی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا جۆن كیندی و ورده‌كاری پشت تاوانه‌كه، كاتێك هارڤی ئۆزوالدی بكوژی كیندی گیرا، تاوانه‌كه په‌رده‌پۆشكرا به‌وه‌ی هارڤی خۆكارانه و بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی له پشته‌وه بێ، ئه‌م كاره‌ی كردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستانه‌ی له پشت هارڤییه‌وه بوون ڕزگاریان بوو و په‌رده‌پۆشكران، به‌ڵام له كاتی دادگاییكردنی هارڤی ئه‌و هیچ هۆكارێكی ڕوونی نه‌خسته‌ڕوو، كه وای لێ بكات په‌نا بۆ كوشتنی 35ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ببات، له‌وكاته‌ی له 22ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 1963 له ویلایه‌تی تێكساس هارڤی كه یه‌كێك بوو له سه‌ربازانی هێزی ده‌ریایی ته‌قه‌ی لێ‌كرد و دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه كۆتایی به ژیانی هات.
وه‌كو كردار له سه‌ره‌تای مێژووه‌وه بوونی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م چه‌مكه بۆیه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن سی ئای ئه‌ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكرایه‌وه
كامێراكانی ته‌له‌ڤزیۆن به ڕوونی تاوانه‌كه‌یان په‌خش كرد، له‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شوێنه‌كه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمی سه‌ردانی كیندی بۆ تێكساس بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان بگوێزنه‌وه، دوای گرتنی هارڤی و چه‌ند دانیشتنێكی دادگایش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توندترین ڕێوشوێن له شوێنی به‌ندكردنه‌كه‌ی گیرابووه به‌ر، به‌ڵام ده‌مانچه‌یه‌ك گه‌یشته ده‌ست هارڤی و به گولـله‌یه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، له بنكه‌ی پۆلیسی دالاس، ئیتر دۆسییه‌كه هه‌مووی بووه ئه‌گه‌ر و گریمانه و لێكدانه‌وه و پێشبینی، تا ئێسته‌یشی له‌گه‌ڵدا بێ ڕاستییه‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له‌گه‌ڵ زۆربوونی بۆچوون و لێكدانه‌وه‌كانی كوشتنی كیندی، چوار ساڵ دوای ڕووداوه‌كه سی ئای ئه‌ی ئه‌مه‌ریكی چه‌مكی تیۆر و پیلانگێڕی به‌یه‌كه‌وه به‌سته‌وه و تیۆری پیلانگێڕی باس لێوه كرد، كه وه‌ك ئامرازێك بۆ پروپاگنده‌ی سیاسی و شێواندنی ڕاستییه‌كان و داپۆشینیان به درۆ، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌ت و گه‌وره پێناسه‌ی كرد.
به گشتی تیۆری پیلانگێڕیش دوو كۆپی لێ باس ده‌كرێ، كه یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه وه‌ك پروپاگنده‌ی سیاسی به‌كارده‌هێنرێ و ته‌نیا له بواری پروپاگنده و ده‌نگۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتی ناو ده‌برێ، ئه‌وه‌ی دووه‌میش كه جۆره ترسناكه‌كه‌یه‌تی، بریتییه له دروستكردنی ڕووداو و كاره‌ساتی گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داره زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا سوود و قازانج بكه‌ن.
به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه بۆ یه‌كه‌مجار چه‌مكی تیۆری پیلانگێڕی له 1868 باسی لێوه‌كرا و دواتر جارێكی تر له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م بووه‌ته جێی باس و خواس، لانس دیهاڤن سمیس نووسه‌ر و سیاسه‌تكاری ئه‌مه‌ریكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له زووه‌وه كتێبێكی به‌ناوی "تیۆری پیلانگێڕی له ئه‌مه‌ریكا" نووسی و بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و كتێبه بووه یه‌كێك له پرفرۆشترین كتێبه‌كانی ئه‌وكات.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ له‌و كتێبه‌دا ته‌نیا باس له دیوه ئاساییه‌كه‌ی پیلانگێڕی ده‌كات، كه ئه‌ویش گۆڕینی ڕای گشتی و ئاراسته‌ی هزری خه‌ڵكه، جوانكردنی بابه‌تێك و دێواندنی بابه‌تێكی تره كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا به گشتی و سی ئای ئه‌ی به تایبه‌تی بێت.
ڕه‌خنه توند و هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی سی ئای ئه‌ی له‌باره‌ی ڕاپۆرتی وارن، كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بوو به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكار و چۆنیه‌تیی كوشتنی كیندی له نێو ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌ی سی ئای ئه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار چه‌مكی تیۆری پیلانگێڕی به ئاشكرا له ساڵی 1976 له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕای گشتی خرایه‌ڕوو.
ئامانجی ئه‌و تیۆره پێكانی ئامانج و بزركردنی سه‌رجه‌م سه‌ره‌داو و شوێنه‌واره‌كانه له سه‌رجه‌م بواره‌كان
ئه‌وكات ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاوكرده‌وه، كه هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا عه‌قلی پشته‌وه‌ی كرده‌ی تیرۆركردنی كیندییه و هه‌ر كه‌سێكیش ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسییه‌كه ببات، ئه‌وا به ته‌واوی له‌ناو ده‌چێ و كۆتایی دێت، به‌ڵام له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سی ئای ئه‌ی، تیۆری پیلانگێڕی به هۆكارێك ناوده‌به‌ن، بۆ شێواندنی ناوی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری درۆ و ناڕاست، به‌وه‌ی كه هارڤی بكوژی كیندی سیخوڕ بووه له ده‌زگه‌كه‌مان.
پاش ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه تونده‌ی سی ئای ئه‌ی و خستنه‌ڕووی چه‌مكی تیۆری پیلانگێڕی، ئیتر سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسه گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه لێكدانه‌وه و ته‌فسیركردنی كوشتنی كیندی و دواجار گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌كاربردنی ئه‌و چه‌مكه نه‌رێتییه دژ به سی ئای ئه‌ی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه سی ئای ئه‌ی هه‌ر كه‌سێك جارێكی تر تۆمه‌تباری بكاته‌وه، به ده‌ستی دوژمنانی ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تباری بكات و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه 100 ساڵ پێش تیرۆری كیندی و 80 ساڵ پێش دامه‌زراندنی سی ئای ئه‌ی، چه‌مكی تیۆری پیلانگێڕی بوونی هه‌بووه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 1868 ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام شاره‌زایان و مێژوونووسانی بواری سیاسی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به درێژایی مێژوو تیۆری پیلانگێڕی له ژێر ناوی تره‌وه سوودی لێوه‌رگیراوه و به‌كارهێنراوه، بۆ سه‌ركووتكردنی دوژمن له‌لایه‌ن شانشین و ئیمپراتۆریه‌تییه‌كان، یاخود بۆ چاوسووركردنه‌وه له ڕه‌خنه‌گرانی ناوخۆ و تۆمه‌تباركردنیان به دوژمنی وڵات.
سه‌رچاوه مێژوویییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانی و ئیمپراتۆر نیرۆر كاتێك ئاگرێكی گه‌وره له 64ی زاینی له ڕۆما كه‌وته‌وه و زۆرترین زیانی به خه‌ڵكی شاره‌كه گه‌یاند، كه‌چی دوای ته‌واوبوونی ڕووداوه‌كه فه‌رمانی كرد، كه لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كه‌ی نه‌كرێ و به ته‌واوی په‌رده‌پۆش بكرێت.
به شێوه‌یه‌كی ڕوون و ساكار،
تیۆری پیلانگێڕی له‌گه‌ڵ دروستبوونی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت له نێو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بوونی هه‌بووه، بۆ پشتشكاندنی سیاسییه نه‌یاره‌كان له یه‌كتر و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك و گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك و به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره، له ڕێی دروستكردنی ڕووداوێكی گه‌وره و كاره‌ساتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو، كه خه‌ڵكێكی دیار و كاریگه‌ر، یان ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تێیدا ده‌بنه قوربانی، به‌وهۆیه‌وه‌یش تیۆره‌كه به مه‌ترسیدار داده‌نرێ، چونكه باكی به مرۆڤبوون نییه و به‌لایه‌وه ئاسایییه كه زۆرترین خه‌ڵك بكوژرێن و بكرێنه قوربانی له پێناوی ئه‌و ئامانجه‌ی كه جێبه‌جێكاری پیلانه‌كه و كه‌سانی پشتی ده‌یانه‌وێت.
ئێسته جێبه‌جێكارانی ئه‌و تیۆره له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌ر سیسته‌مه سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نین، به‌ڵكوو خانه‌واده ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دنیا كه ده‌ستیان به‌سه‌ر زه‌ویدا گرتووه و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان كه حكوومه‌ته‌كان پێیان نا‌وێرن، به جێبه‌جێكاری سه‌ره‌كی تیۆره‌كه داده‌نرێن