مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دوو شەهیدەكەی كوڵەجۆ دەكات

:: PM:08:43:08/04/2020 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید سوركێو حەمە ڕەشید و ئیسماعیل فارس رەسوول دەكات.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی پێوەندی تەلەفۆنییەوە، بەجیا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید سوركێو حەمە ڕەشید و ئیسماعیل فارس رەسوول كرد كە دوێنێ شەو لە هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆكەی كوڵەجۆ شەهید بوون.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە هەردوو بنەماڵەكە كرد و هاوخەمی خۆی دەربڕی و ستایشی قارەمانێتی هەردوو پێشمەرگەی شەهیدی كرد لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم