به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئیڤانكا تره‌مپ له كاتى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى گه‌شتى كردووه، ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له ئه‌مه‌ریكا دروست بووه و كۆشكى سپى به ناچارى روونكردنه‌وه ده‌دات.
هه‌رچه‌نده به‌هۆى مه‌ترسیی په‌تاى كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له ئه‌مه‌ریكا پێڕه‌و ده‌كرێت، كه‌چى كچه‌كه‌ى تره‌مپ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى سه‌ردانى ویلایه‌تى نیوجێرسى ده‌كه‌ن.
له كاتى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ گه‌شتى كردووه
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى له ناو میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌ریكى دروست كردووه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى
BBC گه‌شته‌كه‌ى ئیڤانكا تره‌مپ و جارید كۆشنه‌رى هاوسه‌رى و هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ى له هه‌شتى ئه‌م مانگه بووه، به‌ڵام دواتر ئاشكرا بووه و تا ئێسته‌یش ناڕه‌زاییه‌كان له‌سه‌رى به‌رده‌وامه.
بۆیه كۆشكى سپى ناچار بووه وه‌ڵامى ناڕه‌زاییه‌كان بداته‌وه و بڵێ، ئیڤانكا سه‌ردانى یانه‌ى گۆڵڤى كردووه كه هى باوكیه‌تى، شوێنه‌كه داخراوه بۆیه به ته‌نیا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى بووه، ئه‌مه‌یش وه‌ك ئه‌وه‌یه له ماڵه‌وه بێت.
كۆشكى سپى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه ئیڤانكا به مه‌به‌ستى بازرگانى سه‌ردانى شوێنه‌كه‌ى نه‌كردووه.
تا ئێسته 680 هه‌زار كه‌س له ئه‌مه‌ریكا تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى مردووانیش 35 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاندووه.