كۆمەڵ و یەكگرتوو لە دژی تاقمەكەی لاهوور: دوو ئیدارەیی رەت دەكەینەوە

:: PM:09:27:18/04/2020 ‌
ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، باسكردن لە دووئیدارەیی لەلایەن تاقمەكەی لاهوور جەنگی بە كارێكی خراپ لەقەڵەم دەدا ودەڵێ، هاووڵاتییان زیانمەند لێی دەبن.
 
بەهار عەبدولرەحمان، ئەندامی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بە "وشە"ی  راگەیاند، باسكردن لەپرسی دوو ئیدارەی لە هەرێمی كوردستان، زۆر نەگونجاوە و نابێ باسی لێوە بكرێ، چونكە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان زیانمەندی یەكەمن.

هه‌وڵى تاقمه‌كه‌ى لاهوور بۆ دوو ئیداره‌یی ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌
لەسەر هەمان پرس "وشە" پێوەندی بە رێبوار حەمەد، گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانەوە كرد، رای گەیاند، ئەوان دوو ئیدارەیی رەت دەكەنەوە و "داوا دەكەن كەس ئەو پرسە نەورووژێنێ‌".

هاوكات ئارام ئەحمەد وەك چاودێرێك لەرێی "وشە"ـوە بڕوای خۆی پێشان دا كە باسكردنی ئەو پرسە وەك ئەنجامدانی تاوانە بەرانبەر بە خەڵك.

گرژییە میدیاییەكانی ئەمدواییەی كوردستان كە جووڵاندنی هێزیشی لێكەوتەوە، لەلایەن تاقمی لاهوور جەنگی دروست كراوە و پێشتریش راهاتوون بۆ هەر سەركەوتنێكی حكوومەت تەنگژە دروست دەكەن و زمانی شەڕ و سووكایەتی بەكاردێنن، بەڵام ئەوە خواستێكی قێزەونە لەلای خەڵكی كوردستان. بەهۆی ئەوەی خەڵك پێشخستنی ژیان و ئارامییان دەوێت نەك شەڕ و دووئیدارەیی.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی


وشە - سه‌رخێڵ هاشم