شانەی قەیرانەکانی کەرکووك، لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە ڕێکاری نوێ دەگرێتە بەر و چه‌ند بڕیارێكیشی بۆ شاره‌كه ده‌ركرد.
بڕیاری کەرەنتینەکردن بۆ ماوەی 14 رۆژ بۆ هه‌ركه‌سێك بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه بەردەوامیی دەبێت
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى نیسان، دلێر شوانى به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك و ئه‌ندامى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی کەرکووك و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسى کۆرۆنا، بڕیارمان دا ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ تاكو ڕۆژى هه‌ینى 24ی نیسان درێژ بکرێتەوە.
زیاتر گوتى، "بڕیار دراوە، بە ئامادەکردنی شوێنی نوێ بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی عێراق دەگەڕێننەوە شارەکە، چونکە بڕیاری کەرەنتینەکردن بۆ ماوەی 14 رۆژ بۆ هه‌ركه‌سێك بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه بەردەوامیی دەبێت".
ئاشكرا كرد، ڕۆژى پێنجشەم 23ى نیسان، جارێكى تر سه‌رۆك و ئه‌ندامانى شانەی قەیرانەکانی کەرکووك كۆ ده‌بنه‌وه و ڕێکارەکانی پەیوەست بە مانگی ڕەمەزان تاوتوێ دەکه‌ین و چه‌ند بڕیارێكى نۆى بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه".
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" بڕیاره سبه‌ى یه‌كشه‌م 19ى نیسان، فەریقى یه‌كه‌م ڕووکن (عووسمان غانمى سەرۆک ئەرکانی سووپای عێڕاق بەسەردانێک بگاتە شاری کەرکووک و له نزیكه‌وه چاودێرى دۆخى ته‌نهاى شاره‌كه و كاره‌كانى شانه‌ى قه‌یران بكات.
شانەی قەیرانی شاری كەركووك لە نوێترین بڕیاردا تاكو 24ی نیسانی داهاتوو قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی شارەكە درێژكردووەتەوە و دەوامی فەرمانگەكانی ڕاگرتووە، ئەمەیش بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوە ڤایرۆسی كرۆنا لە شارەكە.