دواى ئه‌وه‌ى درامایه‌كی كۆمیدیی ته‌له‌فزیۆنی ی‌و تیڤی عێراقی سوكایه‌تی به كورده ئێزیدییه‌كان ده‌كات، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی سوكایتیكردنه‌كه ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی سوكایتیكردنه‌كه ده‌كات
ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى ئایار، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واری عێراق له به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕاى گه‌یاندووه، "له كاری هونه‌ریدا تا ئه‌و په‌ڕی ڕاده ده‌بێت ڕه‌چاوی پێكهاته و سرووشتی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بكرێت و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك سوكایه‌تی به ئاین و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه بكرێت."
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری دژی ئه‌و درامایه وه‌ستایه‌وه و داوای له كه‌ناڵه‌كه كردووه ئه‌و درامایه ڕابگرێت.
شایه‌نى باسه له زنجیره درامای كۆمیدی "بنج عام"، كه له كه‌ناڵی "
UTV"ی عێراقی په‌خشده‌كرێت، له ئه‌ڵقه‌یه‌كدا باسی كه‌نیزه‌ك و ڕفاندنی ئافره‌تانی ئێزدی ده‌كات و سوكایه‌تی و گاڵته به ئاینه‌كه‌یان ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ى زۆر بویه‌وه و چالاكوانانی ئێزدی ئه‌و به‌رنامه‌یان به سوكایه‌تیكردن به پیرۆزیی ئاینه‌كه‌یان و په‌یڕه‌وانی ئێزدیی له قه‌ڵه‌مداوه.
لە سێى ئابى ساڵى 2014 داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت و كۆمەڵكوژی بەرانبەر ئێزدییان كرد و مەزارگە و هەموو پیرۆزییەكانیشی تەقاندنەوە، ئەوه بێجگە لە كوشتنی هاووڵاتییانی ئێزدی و بردنى كچانیان و فڕۆشتنیان له‌لایه‌ن ئه‌میره‌كانى داعشه‌وه.