وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوا ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو كرده‌وه، تێیدا تووشبووێكی نوێی كۆرۆنای له كوردستان ڕاگه‌یاندووه، هاوكات كۆی تووشبووان 381 كه‌س بوو، له نێویاندا پێنج مردوون و 327 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی تریش له ژێر چاودێریدان.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، تا ئه‌مڕۆ نۆ هه‌زار 651 هاووڵاتی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی كه به‌ركه‌وته‌ی نه‌خۆشییه چه‌سپێنراوه‌كان، كه‌ره‌نتین كراون، ئێسته ته‌نیا هه‌زار و 427 هاووڵاتی له 33 شوێنی جیاوازی كه‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه، 432 له هه‌ولێر و 211 له سلێمانی و 755 له دهۆك، 29 له ڕاپه‌رین، هه‌شت هه‌زار و 224 هاووڵاتی له كه‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خانه‌واده‌كه‌یان، دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی 14 ڕۆژ، ئه‌نجامی پشكنینی تاقیگه‌یی و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵگری ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ كه‌ره‌نتین كردنی ژماره‌یه‌كی تری هاووڵاتییان له 24 سه‌عاتی ڕابردوو كه كۆی گشتی 90 هاووڵاتی بووه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو هه‌زار و 849 پشكنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، 546 له هه‌ولێر و 964 سلێمانی، 310 دهۆك و 29 سۆران و ده‌رئه‌نجام یه‌ك تووشبووی نوێ له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه، كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، كه دانیشتووی گوندی كاولۆكی سه‌ر به شارۆكه‌ی ره‌واندوز بووه و خێزانی تووشبووێكی پێشوو بووه.
كۆی گشتی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 381 تووشبوو له نێویان پێنج مردن تۆماركراوه و 327 نه‌خۆش چاكبوونه‌ته‌وه، ئێسته ته‌نیا 49 نه‌خۆش له ژێر چاودێری پزیشكی دان، كۆی گشتی ئه‌و پشكنینانه‌ی كه له ئه‌نجام دراون له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا 42 هه‌زار و 234 پشكنین بووه.