ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌ش له كۆریای باشوور رای گه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، له‌لایه‌ن كۆریای باكوره‌وه ته‌قه‌مان لێ كراوه و ئێمه‌یش وه‌ڵاممان داوه‌ته‌وه.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێ ئایار رای گه‌یاندووه، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن ده‌سته ئه‌ركانی هاوبه‌شی كوریای باشوور بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌رله‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆریای باكوره‌وه له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵاته، ته‌قه له پێگه‌یه‌كی پاسه‌وانیی كۆریای باشوور كراوه.
زیاتر گوتوویه‌تی، دوای ته‌قه‌كردنی كۆریای باكور، هێزه‌كانی ئێمه‌یش به‌هه‌مانشێوه ته‌قه‌یان لێ كردوونه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌وانه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانی هه‌ردوولا بكرێت.