ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق بڵاوی كرده‌وه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی پارێزگای مووسڵ و 16 كارمه‌ندی تر به‌هۆی بڕینی مووچه‌ی خانه‌نشینانی پارێزگاكه به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه گیران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقه‌وه به پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز"ی ڕاگه‌یاند، كه هێزه‌كانی ته‌ناهی به فه‌رمانی دادوه‌ر و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینی پارێزگای نه‌ینه‌وا و به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كۆمپانیای ماسته‌ركارد له مووسڵ و نوێنه‌ری بانكی ڕه‌شید و 16 كارمه‌ندی تریان گرت و خرانه گرتووخانه‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، هۆكاری گرتنی ئه‌و به‌رپرس و كارمه‌ندانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و خانه‌نشیانه‌ی كه ماسته‌ركاردیان دروست نه‌كردووه، مووچه‌ی خانه‌نشینیان لێ بڕیون، ئه‌مه‌یش گه‌نده‌ڵییه و پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه، چونكه له به‌غداوه مانگانه مووچه‌ی سه‌رجه‌م خانه‌نشینه‌كان خه‌رج كراوه و ئه‌و پاره‌یه‌یشیان بۆ خۆیان گلداوه‌ته‌وه.
پاره‌ی خانه‌نشینیان بڕیوه و بۆخۆیان وه‌ریان گرتووه
سه‌رچاوه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشتر بڕیاری دا كه دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان له ڕێی ماسته‌ركارده‌وه بێ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌خیل كرا، به‌ڵام له گرێبه‌سته‌كه و بڕیاره‌كه‌یش هاتووه، كه خانه‌نشینان سه‌رپشكن له وه‌رگرتنی پاره‌كه‌یان به ماسته‌ركارد، یان به‌شێوه‌ی ئاسایی. واته كاره‌كه به ویست و خواستی خانه‌نشینانه نه‌ك به زۆره‌ملێ.
له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی نه‌ینه‌وا و نوێنه‌ری بانكی ڕه‌شید و كۆمپانیای ماستركارد نه‌خیل، ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه ماستركاردیان وه‌رنه‌گرتووه و نه‌یانویستووه، مووچه‌ی خانه‌نشینیان لێ بڕیون، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه پاره‌كه‌یان مانگانه خه‌رج كراوه، بۆیه ئه‌مه گه‌نده‌ڵییه‌كی ڕوون و پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ته.