كارگێڕی مەڵبەندێكی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، كادرێكی پارتی ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی خه‌وی به سه‌رۆك بارزانییه‌وه بینیوه و داوایشی لێ كردووه رووداوی خه‌وه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه، به گوته‌ی خۆی "ئه‌و خه‌ونه كه‌سایه‌تیی ئه‌وی گۆڕیوه".
رێبوار مستەفا ئه‌ندامی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له هه‌ژماری فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆی خه‌ونی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كگرتووی بڵاو كردووه‌ته‌وه، له به‌شێكیدا ئاواتی خواستووه سه‌رۆك بارزانی ببینێت و خه‌ونه‌كه‌ی بێته دی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كگرتوو كه له‌سه‌ر داوای خۆی ناوی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، خه‌ونه‌كه‌ی به‌م جۆره بووه:
له‌و ڕۆژه‌وه كه له خه‌ویشدا بینیومه حیسابی تایبه‌تم بۆ خۆم كردووه و هه‌ست ده‌كه‌م گۆڕاوم
"دوای نوێژی به‌یانی، خه‌وتم و له خه‌وما له ماڵی سه‌رۆك بارزانی میوانداری كرابووم، سه‌ره‌تا پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی سه‌رسپی به جامانه‌یه‌كی سووره‌وه پێشوازی و به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی لێ كردم؛ پێی گوتم " تۆ و ناوچه‌كه‌ت خۆشه‌ویستی ئێمه‌ن، تۆ له‌و ڕێی دووره‌وه هاتووی بۆ لای ئێمه، ئێمه‌ش ده‌تخه‌ینه سه‌رسه‌رمان".
پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه درێژه‌ی دایه و گوتی، چاوه‌ڕێی سه‌رۆكین ئێسته دێت، له‌م قسانه‌دا بووین و كاك مه‌سعوود هاته ژووره‌وه، داوای لێبوردنی له دواكه‌وتنی كرد، لێو به‌خه‌نده دانیشت و به گوێی پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌دا چپاندی: "به‌ته‌نیا هاتووه؟"، ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه، "به‌ڵێ".
سه‌رۆك بارزانی دووباره به‌خێرهاتنی كردمه‌وه، هه‌واڵی پرسیم و هه‌مان قسه‌ی پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ی كرد، "ده‌رگامان هه‌میشه له‌پشته، بۆ هه‌مووان و به‌تایبه‌ت ئێوه و ناوچه‌كه‌ته‌كان كراوه‌یه، به‌بێ پرسگه وه‌رنه ژووره‌وه".
ڕێبوار ده‌ڵێ، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كگرتوو گوتی: كه به‌خه‌به‌ر هاتم، بۆم ده‌ركه‌وت كاك مه‌سعوود به‌ڕاستی كارێزمایه‌كه له كوردستاندا وێنه‌ی نییه، له‌و ڕۆژه‌وه كه له خه‌ویشدا بینیومه حیسابی تایبه‌تم بۆ خۆم كردووه و هه‌ست ده‌كه‌م گۆڕاوم. ئاره‌زوومه خه‌ونه‌كه‌شم بێته دی.