هه‌ریه‌كه له پۆسته‌كانی قایمقامی شارۆكه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر و قایمقامی شه‌قڵاوه دێنه گۆڕێن، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، دوای جه‌ژن بڕیار له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان ده‌درێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئایار، سه‌وری عیسمه‌ت ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به "وشه"ی راگه‌یاند، له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا گفتوگۆ بۆ گۆڕانكاری به‌رپرسانی حكوومیی سنووری هه‌ولێر كراوه، له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین هه‌ردوو قایمقامی شارۆكه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر و قایمقامی شه‌قڵاوه بگۆڕێن و ئاڵووگۆڕی به پۆسته‌كانیان بكرێت.
ئیبراهیم شێخه‌ڵا ده‌بێته قایمقامی شه‌قڵاوه و جوان ره‌فیق ده‌بێته قایمقامی ده‌شتی هه‌ولێر
زیاتر گوتی، گۆڕانكارییه‌كان ده‌كه‌وێته دوای پشووی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، بۆیه به دڵنیایه‌وه دوای جه‌ژن ئه‌م دوو پۆسته به كرده‌یی ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن و "ئیبراهیم شێخه‌ڵا" ده‌بێته قایمقامی شه‌قڵاوه و "جوان ره‌فیق" ده‌بێته قایمقامی ده‌شتی هه‌ولێر .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر گۆڕانكاری له پۆستی قایمقامی هه‌ولێر و سۆران و چۆمان و رواندز و خه‌بات نه‌دراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه ئه‌وانیش لابدرێن.
جێی باسه له سنووری پاریزگای هه‌ولێر قایمقام و به‌رپرس هه‌یه زیاتر له 15 ساڵه پۆستی حكومی به‌ده‌سته‌وه‌یه و هێشتا گۆڕانكاری به پۆسته‌كه‌ی نه‌كراوه.
شه‌قڵاوه/ موڕشید برادۆستی