دوایین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مینحەی فریاگوزاری

:: PM:10:43:19/05/2020 ‌

دوای ئەوەی لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بەهۆی نەمانی كار و قەدەغەی هاتوچۆ لە چوارچێوەی رێوشوێنەكانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق پێڕەو كرا، بەو هۆیەوەی خەڵكێك بێكار و كاسبی بوون، حكوومەتی عێراق بڕیاری خەرجكردنی بڕێك پارەی بەناوی مینحەی فریاگوزاری بەوان دا، ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران رای گەیاند كە دەستكراوە بە رەوانەكردنی نامە بۆ ئەوانەی دەیانگرێتەوە.
هەركەسێك 60 هەزار دیناری بۆ دوو مانگ بەر دەكەوێت
حەیدەر مەجید، گوتەبێژی ئە‌مینداریە‌تییە‌كە‌ ئە‌مڕۆ سێشە‌م روونی كردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران هەردوو وەزارەتی پلاندانان و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، سەرپشك كردووە بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش و دیاریكردنی ژمارەی خێزانەكانی مینحەكە دەیانگرێتەوە و جیاكردنەوەی ناوەكان، روونی كردەوە، لیژنەكە لە نوێنەری وەزارەتەكانی پلاندانان و دارایی و كار پێكهاتووە و بانكی ناوەندیش گرێبەستی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك كردووە بۆ خەرجكردنی پارەكە.

زیاتر گوتی، ئەو كۆمپانیایانەیش نامەیان بۆ ئەو خێزانانە رەوانە كردووە كە مینحەكە دەیانگرێتەوە و ئەوان خاوەنی هیچ مووچەیەك نین لە حكوومەت، دووپاتی كردەوە كە پرۆسەی دابەشكردنەكە لە رێگەی چەند دەروازەیەكەوە دەبێت كە دواتر دیاری دەكرێن و ناونیشانەكانیان دەدرێتە خێزانەكان لە رێگەی نامەوە، پارەكەیش 60 هەزارە بۆ هەر كەسێك، واتە 30 هەزار بۆ هەر مانگێك. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل