هەشت تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆمار كران

:: PM:08:50:23/05/2020 ‌

دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوو هەرێمی كوردستان سەركەوتنی باشی بەسەر پەتاكە بەدەست هێنا و توانرا لە رێگەی رێوشوێنە خۆپارێزییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تا ئاستێكی باش رووبەڕووی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە ببێتەوە، لەم چەند رۆژە دوایی چەند حاڵەتێكی تووشبوون سەری هەڵداوەتەوە، وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوونی لە سلێمانی راگەیاند. 
ئاماری تووشبوون لە هەڵكشانە و پێویستە پابەندی خۆپارێزی بن
ئەمڕۆ شەموو وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە دوو راگەیەندراودا و لە چوارچێوەی ئاشكراكردنی دیودەرانەی حاڵەتەكانی تووشبوون، تۆماركردنی شەش حاڵەتی نوێی لە هەریەك لە هەولێر و دهۆك راگەیاند، كە ئەوان لە بەغداوە هاتبوونەوە، كە ئێستە بووەتە سەرچاوەیەكی مەترسیداری تووشبوون بەو ڤایرۆسە.

هەر ئەمڕۆ لە بەردەوامی پشكنین و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، هەشت تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان كران، پێنج ئافرەتی تەمەن 67 و 47 و 47 و 38 و 37 ساڵ و سێ پیاو تەمەن 57 و 37 و 26 ساڵن، تەنیا یەكێكیان بەركەوتەی تووشبووی پێشووە دانیشتووی شاری سلێمانییە و یەكێكی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتی كردووە و دانیشتووی ڕانیەیە، شەش تووشبووەكەی تر بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی پشكنینی تاقیگەیان بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچوون و دانیشتووی شاری سلێمانین.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل