22 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆمار كران

:: PM:11:00:28/05/2020 ‌

دوای ماوەیەك لە كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی دۆخەكە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەند ناوچەیەكی دنیا دەستی پێ كردووەتەوە، لەوانەیش لە عێراق و هەرێمی كوردستان، وەزارەتی تەندروستی هەرێم تۆماركردنی 22 حاڵەتی نوێی تووشبوونی لە سنووری پارێزگەی سلێمانی راگەیاند. 
ئاماری تووشبوون روو لە هەڵكشانە
بەپێی دوایین راگەندراوی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ پێنجشەم لە بەردەوامی پشكنین و گەڕان بەدوای گومانلێكراو و تووشبووان، 22 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگەی سلێمانی دەستنیشان كران.

زیاتر هاتووە، تووشبووەكان 12 پیاو و نۆ ئافرەت و كوڕێكی گەنجە، هەشت لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون، 14ی تریان نیشانەی نەخۆشییەكەیان هەبووە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، 21 لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەكێكیان دانیشتووی وارماوەیە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل