بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕای گەیاند، شەوی ڕابردوو سێ ڕاوچیان لە وەرزی قەدەغەی ڕاوکردنی ماسیدا گرتووه و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا كه وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه ڕای گەیاندووە، شەوی ڕابردوو بەسەرپەرشتی لیژنەی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی لە ڕانیە مەفرەزەیەکی هاوبەش پێکهێنرا لە هەردوو بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (چوارقوڕنە و سەرکەپکان) بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ کە تایبەتە بە قەدەغەی ڕاوە ماسی.
ڕوونكراوهتهوه، هێزەکانیان لە سنووری کۆڵەکە و سەرکێش دوای گەڕان و پشکنینی تەواوی ناوچەکە توانیانە سێ ڕاوچی بگرن، کە تۆڕی ساچمەیان پێبووە و چەند ماسییەکیشان ڕاوکردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین لەبارەی گیراوهكانیش ئەوەی خستووەتەڕوو، كه دەست بەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.