هێشتا مانگێك ماوه یاسای چاكسازی بچێته بواری جێبهجێكردنهوه كه له بهشێكیدا پاسهوانی بهرپرسان رێك دهخرێتهوه، بهڵام بەرپرسانی یەكێتی گەندەڵیی یەكتر هەڵدەدەنەوە و دوو كهسی نزیك له كۆسرهت رهسوڵ یهكتر به خواردنی مووچهی پاسهوان و "دز" تۆمهتبار دهكهن.
ئەیووبی دز كە گەورەترین دزە و هەردوو مووچەكە دەخوات، پێیـان ڕادەگەیاندم چەند بندیواری هەیە
ئەمڕۆ سێشەم نۆی حوزەیران، بەپێی پۆستێكی جووتیار جەبار كە كەسی نزیكی كۆسرەت ڕەسووڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتییە، لە فەیسبووك نووسیویەتی: سڵاو بۆ هەموو برادەران، من ماوەی نۆ مانگە لە ماڵی كۆسرەت عادزم و دوو پاسەوانم هەبوو. ئەیووبی دز كە گەورەترین دزە و هەردوو مووچەكە دەخوات، پێیـان ڕادەگەیاندم چەند بندیواری هەیە.
دوای ماوەیەكی كەم جووتیار جەبار پۆستەكەی لە فەیسبووك لابرد.
لە بەرانبەردا لیوا ئەیووب یوسف فەرماندەی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای سێ و حەوتی تایبەت، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بەم شێوەیە وەڵامی داوەتەوە، پاش ئەوەی ئەمشەو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هاوڕێ و برا جووتیار جەبار هەندێ قسەی نەشیاو و تۆمەتی ناڕەوای ئاراستەی من كرد، لێرەوە بۆ ڕای گشتی رادەگەیەنم كە ئەو هەڤاڵە بەڕێزە برایەكی گەورە و بەڕێزی منە، خۆی و بنەماڵە بەڕێزەكەی شایانی ڕێزن و پێشمەرگە و خەباتگێڕی سەربەرزن، ئێمەش ڕێز لە ماندووبوون و قوربانیدانیان دەگرین .