ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر له‌باره‌ی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رانسه‌ری روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت " هیچ بڕیارێك بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی نییه".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ی حوزه‌یران، ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر روونی كردووه‌ته‌وه "ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن، به قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دووچاری هاتووین قۆستۆته‌وه و ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی بێ بنه‌ما سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، نرخی كه‌لوپه‌ل و خۆراك و كاڵاكان له‌سه‌ر هاوڵاتییان زیاد بكه‌ن".
هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له ئارادانییه
ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێن، هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له ئارادانییه و هه‌موو ئه‌و ده‌نگ و قسه‌و باسانه‌شی كه هه‌یه پڕ‌و پاگه‌نده‌ی خه‌ڵكانێكه ده‌یانه‌وێت به‌و هۆییه‌وه نرخی كه‌لوپه‌ل و خۆراك و كاڵاكان له‌ماركێت و بازاڕانه‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتییان گران بكه‌ن.
دووپاتیش ده‌كه‌نه‌وه كه پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی تیمه‌كانی چاوێری بازاڕ زۆر به‌ووردی چاودێری و كۆنتڕۆڵی نرخی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و خۆراكی كردووه و "هه‌ركه‌س و لایه‌نێك له سنووری پارێزگای هه‌ولێر نرخ له‌سه‌ر هاووڵاتییان زیاد بكات ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری توندی یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه".