به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رای گه‌یاند، 67 تووشبووی ڤایرۆستی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا چاك بوونه‌ته‌وه و به‌وپێیه‌ش چاك بووه‌وه‌كانی كۆرۆنا له هه‌ولێر گه‌یشته 412 كه‌س.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی حوزه‌یران، دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رای گه‌یاند، 67 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاك بوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه ته‌نیا له هه‌ولێر كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان په‌ڕاندووه گه‌یشتوه‌ته 412 كه‌س. هه‌روه‌ك جارێكی تر داوای له هاووڵاتییانی كوردستان كرد خۆیان بپارێزن.
له هه‌رێمی كوردستان تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌وه دوو هه‌زار و 821 كه‌س و 80 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌زار و 194 كه‌سیش به یه‌كجاری چاك بوونه‌ته‌وه.