به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگریى شارستانى راى گه‌یاند، ئاگر له 10 ژوورى نه‌خۆشخانه‌ى فوڕات له عێراق كه تایبه‌ت بووه به نه‌خۆشیى كۆرۆنا بەربووە و هیچ زیانێكى گیانیى نه‌بووه.
فریاكه‌وتنى ئاگركوژێنه‌وه توانیویه‌تى كۆنتڕۆڵى ئاگره‌كه بكات
ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى راگه‌یه‌نراوێكى به‌رگریى شارستانى عێراقى بڵاو كردووه‌ته‌وه، باس له ورده‌كاریى ئه‌و ئاگره‌كه‌وتنه‌وه‌یه ده‌كات كه له نه‌خۆشخانه‌ى فورات له رۆژئاواى به‌غداى پایته‌خت به‌ربووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، 10 ژوورى
نه‌خۆشخانه‌كه بۆ كه‌ره‌تینكردنى تازه تووشبووه‌كان دانراوه و ئه‌و ژوورانه به سه‌نده‌ویچ په‌ناڵ دروست كراون.
ئاگره‌كه سێ ژوورى به ته‌واوى سووتاندووه، به‌ڵام فریاكه‌وتنى ئاگركوژێنه‌وه توانیویه‌تى كۆنتڕۆڵى ئاگره‌كه بكات و رێ نه‌دات حه‌وت ژووره‌كه‌ى تر بسووتێن.
له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانیش ئه‌وه روون كراوه‌ته‌وه كه هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه، ژووره‌كان 15 نه‌خۆشیان تێدا بووه و به‌په‌له له ژووره‌كان ده‌رهێنراون. زیانه مادییه‌كانیش سووتاندنى ته‌واوى سێ ژووره‌كه بوو.
له‌باره‌ی هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌یش تا ئێسته نه‌زانراوه، تیمه‌كانى پۆلیسى فریاكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.