ئێران كەشتییەك پڕ لە خۆراك رەوانەی ڤەنزوێلا دەكات

:: PM:03:37:21/06/2020 ‌
شەشەم كەشتیی ئێرانی خەریكە لە كەنارەوییەكانی ڤەنزوێلا نزیك دەكەوێتەوە و بەرپرسێكی ئێرانیش دەڵێ، بە پێچەوانەی كەشتییەكانی تر ئەم جارەیان خۆراك دەگوازنەوە.

فەردا لە زاری ئاسۆشێتدپرێس بڵاوی كردەوە، كەشتییەكی تری ئێرانی بەرەو ڤەنزوێلا بەڕێ كەوتووە كە شەشەم كەشتییە و پێنج كەشتییەكەی تر سەرووی یەك ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت و سووتەمەنییان بۆ ئەو وڵاتە گواستووەتەوە.

هەردوو وڵات لە لایەن ئەمەریكاوە سزای قورسیان خراوەتە سەر حوجەتوڵا سوڵتانی باڵوێزی ئێران  لە ڤەنزوێلاش باسی لە ناوەڕۆكی كەشتیی ژمارە شەش كرد كە بە پێچەوانەی جاران خۆراك دەگوازێتەوە.

پێشتر ئەمەریكا هۆشداری داوەتە سەر بەندەر و كۆمپانیاكانی گەیاندنی خزمەتگوزاری ئەگەر بە هەر شێوەیەك یارمەتیی گواستنەوەی دەریایی لە نێوان ئێران و ڤەنزوێلا بدەن، ئەوا بە توندی سزا دەدرێن.

ژێرخانی پیشەسازی ڤەنزوێلا بە تایبەتی لە رووی بەرهەمهێنانی بەنزین داڕماوە و ئەو وڵاتە ناتوانێ پێداویستییەكانی خۆی دابین بكات، لە كاتێكدا پێشتر رۆژانە دەیتوانی ملیۆنێك و 300 هەزار بەرمیل نەوت بپاڵێوێت.

كێشە كەوتووەتە نێوان سەرۆكی ڤەنزوێلا و سەرۆكی پەرلەمان كە بەشێوەیەكی كاتی خۆی وەك سەرۆك ناساندووە و لە لایەن ئەمەریكاوە پشتیوانی دەكرێت.

خۆی لە تەنگژەیەكی گەورەی داراییدایە و نرخی خۆراك و شتومەك بە رێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە
ئەم هەنگاوەی ئێران لە كاتێكدایە خۆی لە تەنگژەیەكی گەورەی داراییدایە و نرخی خۆراك و شتومەك بە رێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە و خەڵكی لە ژیانێكی كولەمەرگیدا دەژین.



وشە - سلێمان تاشان