چواس خالید
چه‌ند ڕۆژێكی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌ڕله‌مانی كوردستان و ئه‌مجاره‌یان تا ئاستێك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كوردستان ئارام و نیمچه سه‌رده‌میانه‌یه، به‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی كوردستان دوور له شه‌ڕه‌په‌ڕۆ زیاتر وێنه‌ی به‌ربژی تێدا بینران.
ئه‌مڕۆ كه سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و هۆشیاری و چاوكراوه‌ییه له جیهاندا، وڵاتان به‌گشتی و زلهێزانی دنیا به تایبه‌ت، بانگه‌شه‌ی سۆسیالیستی به دروشم ده‌ده‌ن، به‌ڵام له ژێره‌وه ناسۆنالیستی پێڕه‌و ده‌كه‌ن و خراپترین تاكی نه‌ته‌وه‌ییان (له‌ڕووی مرۆڤدۆستییه‌وه)، پێ به‌رزتر و پیرۆزتره له به‌هره‌مه‌ندترینی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی.
له‌ناو ئه‌و جیهانه نامرۆڤییه‌دا، كاتی ئه‌وه هاتووه تاكی كورد دوور له بیری ته‌سكی حزبی و ڕقی بێ بنه‌مای ناواخنی، كه ساڵانێكه به به‌رنامه وڵاتانی دژه میله‌تی كورد ئه‌و تۆوه‌یان له مه‌زرای شه‌قامی كوردی پژاندووه، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا هۆشیارانه به ده‌نگ، حزبێك سه‌ر بخات كه خه‌ون و ئاواتی ملیۆنه‌ها كورد و هه‌زاره‌ها پشتی باپیرانی بهێنێته دی. حزبێك بتوانێت كیان و وڵاتێكی بۆ بنیات بنێت، تا چیتر له‌ناو نه‌ته‌وه‌كانی تر‌ی دنیا بێ ناسنامه نه‌مێنێته‌وه. له كوردستان كه ژماره‌ی حزب و قه‌واره سیاسییه‌كان گه‌لێك زۆره، چۆن بنیاتنه‌ری وڵات بدۆزینه‌وه؟
جامی ده‌ستم به‌تاڵ بێ شوكرم، كه نیوه بوو بۆ وه‌ك پارتی پڕ نه‌بێت!
له ئه‌زه‌له‌وه به‌گشتی مرۆڤ خو خوده‌ی چاوچنۆكی (به‌رژه‌وه‌ندخوازی، ته‌ماح)، له ناخیدایه و له‌گه‌ڵی گه‌وره ده‌بێت.
هه‌ریه‌ك له ئێمه كاتێك كه هیچمان نییه، تا ئاستێك ده‌ستكه‌وته‌كانی دنیا به‌لامانه‌وه بێ نرخ و هیچه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی مشتێكمان وه‌چه‌نگ خست، ئه‌وكات هه‌ستی چاوچنۆكی ده‌مانورووژێنێت و ئیره‌یی بردن به كه‌سانی له خۆ سه‌رووتر كوێرمان ده‌كات. پرسیاری (بۆ ده‌بێت ئه‌و ئه‌وه‌نده و من ئه‌وه‌نده‌م هه‌بێت؟)، بیر و مێشكمان ده‌ئاڵۆسكێنێ و لێی دوور ناكه‌وێته‌وه، بۆیه به‌رده‌وام له هه‌وڵی زیاترین. تۆ ببینه له هه‌ژاره‌وه تا زه‌نگین هه‌مووی هه‌ر زیاتر ده‌خوازێت، هه‌ژار بۆ مامناوه‌ند، مامناوه‌ند بۆ زه‌نگین، زه‌نگین بۆ زه‌به‌لاحی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر به زه‌نگینترین بمێنێته‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و چاوچنۆكییه‌ی مرۆڤ ئه‌گه‌ر به ڕێگه‌یه‌كی دروست بێت، ئاساییه و هه‌ر یه‌كێكمان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه زیاتر و باشتر له‌وه‌ی هه‌مانه، بمانبێت و چاكتر بژین. ئه‌وه بۆ حزبه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستانیش دروسته و ئێسته كه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنداین، حزبه‌كان له ڕێی ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه، به ڕه‌چه‌ڵه‌كی یه‌كدیدا دێنه خواره‌وه، تا ده‌ستكه‌وتی زیاتر وه‌چه‌نگ بخه‌ن. ئه‌وانه‌ی كورسی په‌ڕله‌مانییان نییه، له هه‌وڵی وه‌چه‌نگخستنی تاقه كورسییه‌ك و ئه‌وه‌ی چه‌ند كورسییه‌كیشی هه‌یه، هه‌وڵی زیادكردنی ده‌دات. ئه‌وانه‌ی زیاتریشیان هه‌یه، مه‌به‌ستیانه كورسی ده‌سه‌ڵات وه‌چه‌نگ بخه‌ن. خۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتیشه چاوی له زیاتره، به‌ڵام زیاتر چی؟.
به‌پێی هه‌ڵبژاردنی چوار ساڵی ڕابردووی په‌ڕله‌مانی كوردستان، ئێسته ئه‌و قه‌وارانه‌ی كه پێشتر نه‌یانتوانیوه متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بێننن و بگه‌نه په‌ڕله‌مان، به بوونی كورسی كه‌مینه شوكر و ڕازین، كه‌مینه‌كان كه یانزه كورسی كۆتایان له په‌رله‌مان هه‌یه، خه‌ون به یه‌ك كورسییه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه ده‌بینن، كه به‌ده‌نگ به‌ده‌ستی هێناوه. ئه‌وانیش ئاوات به زیاتر له كورسییه‌ك ده‌خوازن و چاویان له پێنج كورسییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه. كۆمه‌ڵیش خۆزگه به ده كورسییه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌خوازێت و یه‌كگرتووش به ١٨ كورسییه‌كه‌ی یه‌كێتی. یه‌كیه‌تیش كه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی په‌ڕله‌مانی كوردستان، بازدانی گۆڕان به سه‌ریدا كوێری كردبوو، وه‌ك هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی عێراق به‌شوێن پێشكه‌وتنه‌وه‌یه.
هه‌رچه‌نده له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا چاوه‌ڕێ ناكرێت گۆڕان ٢٤ كورسییه‌كه‌ی چوار ساڵی ڕابردووی په‌ڕله‌مان به‌ده‌ست بێنێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كێتی وه‌چه‌نگخستنی ده‌سه‌ڵات به شاخی گێڕاون و خه‌ونی گه‌وره‌یان گه‌یشتنه به كورسی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم كه پارتی دیموكڕاتی كوردستان له‌سه‌ری دانیشتووه. خۆ پارتیش كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوو 38 كورسی په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌بوو، ئامانج و خه‌ونی ئه‌و له حزبه‌كانی تر جیاوازه.
جگه له پارتی، هه‌موو حزبه‌كان دوور له خواستی نه‌ته‌وه‌یی، خه‌ونیان لۆكاڵی و شه‌ڕه‌كه‌یان له چوارچێوه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمه. خواستی هاتنه ده‌سه‌ڵاتیان له هه‌رێمێكی سه‌ر به عێراق و پابه‌ندی بڕیاری به‌غدایه، كه به‌رده‌وام هه‌وڵی له پێخستن و له‌ناوبردنی ئه‌و هه‌رێمه ده‌درێت. ئاشكرایه كه ئه‌وه‌ش ده‌رمانی ده‌رده‌كانی كورد و گه‌یشتنی به وڵات نییه.
پارتی دیموكڕاتی كوردستان كه ساڵانێكه له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاته و حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئێسته ئه‌و هه‌رێمه به‌پێی ویستی نییه و خواست و داخوازی ئه‌و، كوردستانی سه‌ربه‌خۆیه، مه‌به‌ستییه‌تی له بری هه‌رێم، حوكمداری وڵاتی كوردستان بكات.
كوردی ده‌ربه‌ده‌ر و مافخوراوی به‌ش مه‌ینه‌ت، كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر كوردبوونی ده‌چه‌وسێنرێته‌وه و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ده‌درێت و ته‌نانه‌ت خاكه‌كه‌ی خۆیشی پێ ڕه‌وا نابینن، ڕووبارێك خوێنی بۆ ئه‌وه نه‌ڕشتووه له هه‌رێمێك دابنیشێت و سه‌ر كز بكات. له كاتێكدا خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌ر تاكێكی كورد سه‌ربه‌خۆییه و بوونی وڵاتی كوردستانه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان، كه له ڕیفراندۆمدا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، بۆ هێنانه‌دی ئه‌و مافه، پێویسته هه‌مووان ده‌نگ به پارتی بده‌ین.