پیسبوونی هەوا تووشی نەخۆشی شەكرەتان دەكات

:: PM:05:18:01/07/2018 ‌

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە ئێستە لەهەر حەوت حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە یەكێكیان هۆكارەكەی پیسبوونی هەوای دەوروبەرمانە، وەك لە گۆڤاری "زە لانسێت بلانیتاری هێڵس" بڵاو كراوەتەوە.

لە 2016 پیسبوونی هەوا بووە هۆی دەركەوتنی 3.2 ملیۆن حاڵەتی نوێی نەخۆشی شەكرە لە دنیا كە دەكاتە 14%ی حاڵەتەكانی نوێی نەخۆشییەكە، وەك ئامادەكارانی توێژینەوەكە لە زانكۆی پزیشكی لە واشنتن لە شاری سانت لویسی ئەمەریكایی ئاماژەیان كرد كە پێوەندی نەخۆشی شەكرە و پیسبوونی هەوایان كردە بابەتی توێژینەوەكەیان و پێشتر توێژینەوەی لەبارەوە كرابوو. 

توێژەران لەوبارەوە دەڵێن، وای بۆ دەچین كە پیسبوون بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین كەم دەكاتەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی هەوكردن و ئەوەیش رێگری لە لەش دەكات لە گۆڕینی گلوكۆز لە خوێن بۆ وزە.

دكتۆر زیاد علی لەو بارەوە دەڵێت، توێژینەوەكەمان پێوەندییەكی گرنگی نێوان پیسبوونی هەوا و نەخۆشی شەكرە لە دنیا دەردەخات كە بابەتێكی گرنگە، چونكە زۆرێك لە گرووپە ئابوورییەكان دووپات دەكەنەوە كە ئاستەكانی ئێستەی پیسبوونی هەوا نزمە و ئەگەر لە رێگەی پاشماوەی پیشەسازییەوە بەرزتر ببێتەوە ئاساییە، بەڵام بەڵگەكان دەری دەخەن كە ئەو ئاستانەی ئێستە تەندروست نین و پێویستە هێشتە نزمتر بكرێنەوە. 

بۆیە دەبینین كە رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە بەهۆی پیسبوونی هەوا لەو وڵاتانەی كە یاسای توندیان نییە لەبارەی پیس نەكردنی هەوا یان یاساكان تیایاندا جێبەجێ نابن وەك هیندستان و بابوا گینیای نوێ و ئەفغانستان، بەرزە، لەو كاتەی لە وڵاتانی وەك فرەنسا و فنلەندا و ئایسلاند رێژەكە كەمترە. 

سەرچاوە/ ئەلحەیات






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل