به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى له ڕێگه‌ى ڕێكخراوێكه‌وه هه‌ڵمه‌تى به‌فیڕۆنه‌دانى ئاو له شارى سلێمانى ده‌ست پێده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاوى سلێمانی ده‌ڵێت، داوامان له ئه‌وقافى سلێمانى كردووه كه له گوتارى هه‌ینى هاووڵاتییان هۆشیار بكه‌نه‌وه.
داوامان له ئه‌وقافى سلێمانى كردووه كه له گوتارى هه‌ینى هاووڵاتییان هۆشیار بكه‌نه‌وه
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى كانونى دووه‌م، ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاوى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیاركردنه‌وه‌ى ئاومان ده‌ستپێكردووه به هاوكارى ڕێكخراوى هاژه، بۆ ئه‌وه‌ى داوا له هاووڵاتییان بكه‌ین و هۆشیاریان بكه‌ینه‌وه له‌وه‌ى ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و ئاو زۆر به فیڕۆ نه‌ده‌ن.
زیاتر گوتى، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌وقافى سلێمانیمان كردووه و داوامان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له گوتارى هه‌ینى مامۆستایانى ئایینى هه‌ڵمه‌ته‌كه بگه‌یه‌نه هاووڵاتییان و داوایان لێ بكه‌ن كه ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و زۆر به‌كارى نه‌هێنن و به فیڕۆى نه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر له كاتى پێویست نه‌بوو.
ڕوونى كرده‌وه، ئه‌م هه‌ڵمه‌تى هۆشیاركردنه‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و له ته‌واوى شوێن و ناوچه‌و كۆڵان و شوێنه گشتییه‌كان پۆسته‌رى هۆشیاركردنه‌وه و درووشم هه‌ڵده‌واسین و داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتییان هاوكارمان بن.
به‌پێى ئاماره‌كان ساڵانه به‌هۆى به‌فیڕۆ دانى ئاو، ته‌نها له سلێمانى له سه‌دا 30ى ئاوى سلێمانى به فیڕۆ ده‌ڕوات و هیچ سوودێكى نابێت، له كاتێكدا سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هاووڵاتییانى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى هێڵى یه‌كه‌م و دووه‌مى دووكان سلێمانییه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى